چوونە ژوور
چوونە ژوور لەڕێگەی yammer.com یان office.com
1. پەنچە بنێ بە دوگمەی بەرنامەکان app launcher لە بەشی سەرەوەی دەستە چەپ وە پەنجە بنێ بە یامەردا yammer.
کە نەتتوانی بەم جۆرە یامەر yammer بدۆزیەوە، پەنجە بنێ بە دوگمەی all apps کە بە شێوەی ئەلفوبێ ڕیزکراوە لەناو بەرنامەکانی office 365. بەم جۆرە دەتوانی گەڕان بکەی بۆ بەرنامەی دڵخوازت.
2. بەشی چوونە ژوورەوە log in هەڵبژێرە، ناو و تێپەڕوشەی کۆمپانیاکەت یان دامەزراوەکەت بنووسە.
3. هەر بەزوویی ئیمەیلێکی دڵنیایی دەگاتە هەژمارە چالاکەکەت، کرتە (کلیک) لەسەر ئەدرەسەکە بکە بۆ تەواوکردنی هەنگاوەکان، بە شێوەیەکی خۆکردانە دەچیە پەڕەی تۆڕی ڕێکخراوەکەت.
چاککردنی هەژمارەکەت
لە ڕێگەی ئەم خانەیەوە دەتوانی هەژمارەکەت چاک بکەی وەک/یاخود زانینی زانیاری و هەڵبژاردنی وێنەی دڵخوازی خۆت بۆسەر هەژمارەکەت.
جێگریکردنی ئاگادارکردنەوەکان
لەم بەشەیان دەتوانی ئاگاداریەکان بە ئارەزووی خۆت جێگیر بکەی، وەک کاتی چالاکی هەژمارەکەت، چالاککردن و نەکردنی ئەو ئاگاداریانەی کە خۆت مەبەستتە بە دەستت بگات، ئاگادارکردنەوە لەو هەژمارانەی کە بوونەتە هاوڕێت لە یامەردا یان ئەو کەسانەی کە تۆ داوای هاوڕێیەتیت لێیان کردووە.