بەشداری گفتوگۆ

بەشداری گفتوگۆ

لە کاتی بوونی هەر پۆستێک یان گفتوگۆیەک دەتوانی لایک و کۆمێنت بەکاربێنی بۆ ئەوەی کەسانی دیکە بزانن کە گفتووگۆیەک بوونی هەیە یاخود بۆ زانینی ئەوەی کە تۆش هاوڕای یان دژی ئەم باسەی، لە کۆمێنتدا دەتوانی کەسانی دیکە بانگهێشت بکەی بۆ گوتنی سەرنجی خۆیان لەسەر بابەتەکە، بە بەکارهێنانی هێمای @  لە پێش ناوی کەسەکە.

 

هاوبەشیکردنی بڵاوکراوە (پۆست) یان گفتوگۆ

دەتوانی هەر بڵاوکراوە یان گفتوگۆیەک هاوبەشی پێبکەی لەگەڵ گرووپی دیکە کە ئەندامی تییدا یان بە نامەی تایبەت بۆ کەسێکی بنێری کە خۆت مەبەستتە، لە هەردوو بارەکەدا دەتوانی سەرنجی زیادە لەسەر بڵاوکراوە یان گفتوگۆ بنووسی، هەروەها دەتوانی فایەل یان وێنەی جوڵاویشی بۆ زیاد بکەی.

 

بڵاوکردنەوەی پێشهاتی نوێ

دەتوانی خۆت بڵاوکراوە یان گفتوگۆی نوێ پۆست بکەی، شێوازی پۆستکردن هەمەجۆرە وەک گۆڕینی شێوازی نووسین، لارکردنی نووسین، دانانی وێنەی جوڵاو و فایەلی وۆرد و دیدەکاری (پاوەرپۆینت) و شتی دیکە.

 

دروستکردنی ڕاپرسی

بەشێکی دیکە بریتییە لە دروستکردنی ڕاپرسی کە پرسیارێک و چەند بژارەیەکە لەخۆدەگرێت (بەپێی خواستی نووسەر)، بەشداربووان دەتوانن بژارەیەک هەڵبژێرن و دووپاتی بکەنەوە یاخود هاوبەشی پێکردنی ئەو ڕاپرسییە یان پرسیارە بۆ هەر کەس و گرووپێک کە بەشداربوو مەبەستیەتی.

 

هاندانی بەشداربوان

بەشێکی دیکە بریتییە لە هاندان و دەستخۆشی لە ئەندامانی گرووپ، دەتوانی لە یامەر yammer دا کەسێک یان چەند کەسێک خەڵات بکەی یان هانی بدەی بۆ ئەو کارە باشەی کە ئەنجامی داوە، دەستنیشانکردنی کەسەکە و هاوپێچکردنی فایەل وێنەی جوڵاو دڵخوازانەیە، ئەمە دەبێتە هۆی هاندانی کەسی بەشداربوو و ئەوانی دیکەش بۆ ئەوەی چاو لەو بکرێت.