زیادکردنی وێنە بۆ پاشخان

هێنانی پاشوێنە بۆ ناو سڵاید

١- کرتەی لای ڕاست لە لێواری سڵایدەکە بکە و دواتر کرتە بکە لە Format background.

٢- لە ناو Format Background دا کرتە بکە لە Picture Texture fill.

٣- لە خوار Insert Picture form هەڵبژێرە کە وێنەکە لە کوێوە بهێنی.

٤- بۆ دەستکاریکردنی ڕێژەی ڕووناکی وێنەکە، ئەوا کرتە بکە لە Transparency بکە و بیبە بۆ لای ڕاست.

٥- بۆ جێبەجێکردنی پاشوێنەکە بۆ هەموو سڵایدەکان لە ناو دیدەکارییەکەتەوە، کرتە بکە لە Apply to All یان داخستن لێ بدە لە بەشی Format Background

 

 

لابردنی پاشوێنە.

١- لە بەشی نیشاندانی ئاسایی Normal ئەو سڵایدە دیاری بکە کە پاشوێنەکەی هەیە و دەتەوێت لای ببەی.

٢- لە بەشی Designـدا لە ناو Customize دا Format Background  هەڵبژێرە.

٣- لە ناو Format Background دا لە ژێر file دا کرتە بکە لە Solid fill

ئەگەر دەتەوێت هەمان گۆڕانکاری ڕوو بدات بۆ هەموو سڵایدەکان لە ناو دیدەکارییەکەتدا، Apply to All هەڵبژێرە لە ناو بەشی Format background  دا.