هێنانی وێنە لە ناو دیدەکاریدا (پاوەرپۆینت)
هێنانی وێنە لە ناو کۆمپیتەرەکەتەوە بۆ ناو سڵاید.
١- کرتە لەو شوێنە بکە کە دەتەوێت وێنەکەت بهێنیتە ناو سڵایدەکەوە.
٢- لە بەشی Insert دا لە ناو Images کرتە لە Pictures بکە.
٣- لەو شوێنەی کە دەتەوێت وێنەکەی بۆ بهێنیت، بگەڕێ بۆ وێنەیەک و دواتر کرتە بکە لە Insert.
هێنانی وێنە بە شێوەی سەرهێڵ (Online) بۆ ناو سڵاید.
١- کرتە لەو شوێنە بکە کە دەتەوێت وێنەکەت بهێنیتە ناو سڵایدەکەوە.
٢- لە بەشی Insert دا لە ناو Images کرتە لە Online Pictures بکە.
دوای گەڕان و هەڵبژاردنی وێنەکە، کرتە بکە لە Insert.