ڕێکخستنی ئاڕاستە و شوێنی نووسین لەناو shape یان text box

ڕێکخستنی ئاڕاستە و شوێنی نووسین یا شێوە.

دیاریکردنی ئاراستەی نووسین لە ناو شێوە (شەیپ)ێک یان نووسین لە چێوەدا.

١- کرتە بکە لە لێواری شێوەکە یان چێوەی نووسینەکە.

٢- لە مینوە بچووکەکە، کرتە بکە لە Format Shape.

٣- لە بەشی Format Shapeـدا کرتە بکە لە Size/Layout & Properties.

٤- لە ژێر Text Box دا کرتە بکە لەو بژارەی کە دەتەوێت لە ناو لیستی Text directions.

 

‌هەڵگێڕانەوەی نووسین یان شێوە.

 

 ١- شێوەیەک یان یان چیوەی نووسینێک بهێنە دواتر دەست بکە بە نووسین و دەستکاریکردن.

٢- کرتەی لای ڕاست بکە لە شێوەکە یان چێوەی نووسینەکە و کردتە بکە لە Format Shape.

٣- لە ناو Format Shapeدا کرتە بکە لە Effects.

٤- لە ژێر 3-D Rotation لە ناو X Rotation  یان Y Rotation ١٨٠ داخڵ بکە.