بژاری تێکست لە دیدەکاریدا

چاککردنی ڕێنووس لە کاتی کارکردندا

١- کرتەی لای ڕاست بکە لەو وشەیەی کە هێڵێکی سووری بە ژێردا هاتووە.

٢- وشە دروستەکە هەڵبژێرە لە لیستی پێشنیازکراوەکاندا.

 

-        Ignore All: هەڵەکە فەرامۆش بکە و هێڵە سوور بەژێرداهاتووەکە ڕەش بکەرەوە.

-        Add to Dictionary: ڕێنووسەکە زیاد بکە بۆ فەرهەنگەکە بۆ ئەوەی لەمەودوا وشەکە بە هەڵە نیشان نەدات.

 

هەموو دیدەکارییەکەت چێک بکە.

١- کرتە بکە لە Review و دواتر Spelling.

٢- لە بەشی Spellingـدا پێشنیازە دروستەکە هەڵبژێرە لە پێشنیازکراوەکاندا.

٣- کرتە لە Change بکە بۆ چاککردنی هەڵەکە یان کرتە بکە لە Change All ئەگەر زیاتر لە جارێک وشەکەت لە نووسینەکەتدا بەکار هێناوە.

وە یان دەتوانی:

Ignore: هەڵەکە فەرامۆش بکە و هێڵە سوور بەژێرداهاتووەکە ڕەش بکەرەوە.

Ignore All: هەڵەکە فەرامۆش بکە و هێڵە سوور بەژێرداهاتووەکە ڕەش بکەرەوە.

Add: ڕێنووسەکە زیاد بکە بۆ فەرهەنگەکە بۆ ئەوەی لەمەودوا وشەکە بە هەڵە نیشان نەدات.