بەستنەوەی بە وێبسایتێک
١- شێوەی نووسینەکە یان وێنەیەک دیاری بکە کە دەتەوێت وەکوو هایپەرلینک بەکاری بهێنیت.
٢- کردتە بکە لە Insert دواتر Hyperlink
٣- کرتە بکە لە Existing file or web page و ئەمانە زیاد بکە:
- Text to display: ئەو نووسینە بنووسە کە دەتەوێت وەکوو هایپەرلینک دەربکەوێت.
- ScreenTip: ئەو نووسینە بنووسە کە تۆ دەتەوێت ئەو کاتەی بەکارهێنەر دەگەڕێت لەسەر هایپەرلینکەکە.
- Current folder, browsed pages یان Recent files: ئەوە دیاری بکە کە دەتەوێت ببێت بە لینک.
- Address: ئەگەر پێشتر شوێنێکت لەوانەی سەرەوە هەڵنەبژاردووە، ئەوا URLـی سایتەکە دابنێ کە دەتەوێت پێیەوە ببەستیتەوە.
- ٤. کرتە بکە لە OK
بیبەستەوە بە شوێنێک لە دۆکیۆمێنت یان دۆکیۆمێنتی نوێ یان ئیمەیڵێک،
١- کرتە بکە لە نووسین، شێوە یان وێنە کە دەتەوێت وەکوو هایپەرلینک بەکاری بهێنی،
٢- کرتە بکە لە Insert دواتر Hyperlink و دواتر یەک لەم بژاردانە هەڵبژێرە:
- Place in this Document: بیبەستەوە بە سڵایدێکی دیاری کراو لە ناو دیدەکارییەکەتدا.
- Create new document: لە دیدەکاریەکەتەوە بیبەستەوە بە دیدەکارییەکی دیکەوە.
٣- لە Text to display, ScreenTip و ئەو شوێنەی کە دەتەوێت پێوەی ببەستیتەوە، پڕی بکەوە.
٤- کرتە بکە لە OK
گۆڕینی ڕەنگی هایپەرلینک
١- ئەو هایپەرلینکە دیاری بکە کە دەتەوێت ڕەنگەکەی بگۆڕی.
٢- لە بەشی Homeـدا لە بەشی سەرەوە ڕەنگەکە هەڵبژێرە کە دەتەوێت ڕەنگی هایپەرلینکەکەی بۆ بگۆڕی.
٣- ئەو ڕەنگەی کە دەتەوێت هەڵیبژێرە.