دروستکردنی دیدەکاری لە فایەلێکی دەرەکییەوە.

دروستکردنی چوارچێوەیەک لە بەرنامەی وۆردا.

١- وؤردێک بکەرەوە.

٢- کرتە بکە لە View  دواتر Outline. بە شێوەیەکی خودکارانە چوارچێوەیەکت پێ دەدات و کەرەستەکانی outlining  پێ دەدات:

-        ئەگەر دۆکیۆمێنتەکانت تەوەریان هەبوو (heading) ئەوا ئەو تەوەرانە دەبینی بە پێی پلەبەندی ڕێکخراون.

-        ئەگەر دۆکیۆمێنتەکانت هێشتا تەوەر یان ژێرتەوەریان نییە ئەوا چوارچێوەکە وەکوو لیستێکی خاڵدار دەردەکەونلەگەڵ خاڵێکی جودا بۆ هەر بەشێکی نووسین.

بۆ گۆڕینی تەوەر، پلەبەندی تەوەر و ڕێکخستنی دۆکیۆمێنتەکانت دەکراێ بەو جۆرە بێت

         - کرتە بکە لە بەشی خاڵ.

         - لە Outline levelـدا تەوەری Level 1 ‌هەڵبژێرە بۆ ناونیشانی سڵایدەکە،

یان Level 2  بۆ خاڵی نمرەیی لە ناو سڵایدەکەدا.

         -  کاتێک تەواو بوویت یان بۆ گۆڕانکاری لە دۆکیۆمێنتەکەتدا، کرتە بکە لە Close Outline View

 

پاشەکەوتکردنی چوارچێوەیەک لە وۆردا.

بۆ پاشەکەوتکردنی دۆکیۆمێنتەکانت، کرتە بکە لە Save ئینجا ناوێک دابنێ بۆ فایەڵەکەت، دواتر جارێکی دیکە کرتە بکە لە Save. پاشان Close لێبدە بۆ داخستنەوەی دۆکیۆمێنتەکە.

 

هێنانی چوارچێوەیەکی وۆرد بۆ ناو پاوەرپۆینت.

١- بەرنامەی پاوەرپۆینت بکەرەوە و کرتە بکە لە home، دواتر New Slide.

٢- کرتە بکە لە Insert from Outline.

٣- لە بۆکسی Insert Outlineدا بگەڕێ و چوارچێوەی وۆردەکە بدۆزەرەوە و کرتە بکە لە Insert