پێشکەشکاری


دەستپێکردنی دیدەکاری

 

- لە بەشی Slide Showـدا کرتە لەFrom beginning  بکە. ئێستا ئەگەر کار لەسەر پاوەرپۆینت دەکەی بە شێوەیەکی تاکی، وە دەتەوێت نیشاندانەکە ببینی، لە Viewـدا لە Slide Showـدا لە بەشی Control Bar دا لە بەشی لای چەپی خوارەوە. کرتە لەسەر سێ خاڵەکە بکە، دواترShow Presenter View.

- بۆ گۆڕینی بۆ سلایدی دواتر یان پێشتر، کرتە بکە لە Previous  یان Next.

- بۆ بینینی هەموو سلایدەکان لە دیدەکارییەکەتدا، کرتە بکە لە See All Slides.


------------------------------------------------------------------------

تێبینییەکان

 

 لە کاتی دیدەکارییەکەتدا، تێبینی ئاخێوەر لەسەر ڕووپەلەکەت دەردەکەوێت، بەڵام بۆ بینەرەکان دەرناکەوێت.

- بەشی تێبینییەکان چوارچێوەیەکە دەردەکەوێت لە خوارەوەی هەر سلایدێکدا. کرتەی لێ بکە و تێبینی زیاد بکە.

- ئەگەر ناتوانی بەشی تێبینییەکان ببینی یاخود، بە تەواوی بچووک کراوەتەوە، ئەوا کرتە بکە لە Task Bar لە دوگمەی پەنجەرەی پاوەرپۆینت.

----------------------------------------------------------------------

ژێرنووس

دەتوانی هەڵیبژێریت کە کام زمانە دەرکەوێت لە نووسینی ژێرنووسەکە بۆ بینەران. ئەم کارکردە پێویستی بە ویندۆزی ١٠ دەبێت و وەشانی ڕۆژیش بێت.

١- کرتە بکە لە Slide Show دواتر Subtitle Settings.

٢- زمانی ئاخاوتن ڕێک بخە.

٣- کرتە بکە لە Subtitle language  تا بزانی کە بە کام زمان لەسەر ڕووپەلەکە نیشان دەدرێت و ئەوە هەڵبژێرە کە دەتەوێت.

٤- لە بەشی Subtitle settings  شوێنی ژێرنووسەکە دابنێ لەو شوێنەی کە پێت باشە.

٥- دەستکاری ڕووکەشی زیاتر بەردەستە بە کرتەکردنی Subtitle Settings  دواتر More settings (Windows)