لە ڕێگەی دیدەکاری (پاوەرپۆینت) لەسەر ئامێری کۆمپیوتەر، ماک، یان مۆبایلەکانتان:
- کردنەوەی دیدەکاری لە ڕێگەی کرتە لە بەرنامەکەوە.
- زیادکردنی نووسین، وێنە، هونەری و ڤیدیۆ.
- هەڵبژاردنی دیزاینێکی پێشکەوتو لەگەڵ دیزاینی پاوەرپۆینت.
- زیادکردنی تێپەڕین، ئەنیمەیشن و جوڵاوە.
- پاشەکەوتکردنی بۆ گەنجینە OneDrive بۆ چوونەوە ناو دیدەکارییەکانت لە ڕێگەی کۆمپیوتەر، تابلێت، یان تەلەفۆنەکانتان.
- بڵاوکردنەوە و کارکردن لەگەڵ کەسانی دیکە لە هەر کوێیەک بن.
----------------------------------------------------------
دروستکردنی دیدەکاری
١- کردنەوەی بەرنامەی پاوەرپۆینت.
٢- بژاردەیەک هەڵبژێرە.
- کرتە بکە لە Blank Presentation بۆ دروستکردنی دیدەکارییەکی نوێ.
- یەکێک لە چوارچێوەکان هەڵبژێرە.
- Take a tour هەڵبژێرە و دواتر کرتە لە Create بکە بۆ بینینی ڕێنیشاندان بۆ چۆنەتی بەکارهێنانی دیدەکاری (پاوەرپۆینت).
-----------------------------------------------------------
زیادکردنی پەڕە / سلاید
١- کرتە لەو سلایدە بکە کە تۆ دەتەوێت یان دانەیەکی نوێ هەڵبژێرە.
٢- کرتە بکە لە Home, دواتر New Slide
٣- کرتە بکە لە Layout و دواتر ئەوە بنووسە کە دەتەوێت.
----------------------------------------------------------
زیادکردن و دەستکاریکردنی سلاید
١- مشکەکە (ماوسەکە) لەسەر ئەو شوێنە ڕابگرە کە دەتەوێت تێیدا بنووسیت.
٢- نووسینەکە هەڵبژێرە و دواتر بژارەیەک هەڵبژێرە لە بەشی Home: font, Font size, bold, Italic, Underline. …
٣- بۆ دروستکردنی ژمارەیی و نیشانەیی،
ئەوە کرتە بکە لە بەشی Bulleted or numbering
-----------------------------------------------------------------
زیادکردنی وێنە، شێوە، یان هێڵکاری
١- Insert هەڵبژێرە
٢- بۆ زیادکردنی وێنە:
- وێنە هەڵبژێرە.
- بگەڕی بۆ ئەو وێنەیەی کە دەتەوێت و کرتە بکە لە Insert
٣- بۆ زیادکردنی شێوە، هونەری، یان هێڵکاری:
- کرتە بکە لە Shapes, Icons, SmartArt, یان Chart
- دانەیەک هەڵبژێرە کە دەتەوێت.