پاشەکەوتکردن


دیدەکارییەکەت پاشەکەوت بکە بۆ گەنجینە OneDrive

کاتێک فایەلەکانت پاشەکەوت دەکەی بۆ نێو هەوران،دەتوانی بڵاوی بکەیتەوە لەگەڵ ئەوانی دیکە،

وە دەتوانی بە فایەلەکانت بگەیت لە هەر کوێیەک بێت. لە ناو کۆمپیوتەر، تابلێت یان ئامێری تەکەفۆنەکان بێت.

١- کرتە بکە لە File دواتر Save as

٢- کرتە بکە لە OneDrive

فایەلەکانت کەسەکییەکانت پاشەکەوت بکە لە ناو OneDrive-Personal، وە فایەلەکانی کاریش لە OneDriveـی کۆمپانییەکەت. دەتوانی لە شوێنی دیکەش پاشەکەوتی بکەیت وەکوو ئامێرەکەت.

 

ناونانی دیدەکاری

١- لە بەشی تایتڵباڕ کرتە لە فایەلەکە بکە.

لە بەشی مینیوەکە کە دەردەکەوێت، دەتوانی ناو بۆ فایەلەکە دابنێی، شوێنێکی نوێ هەڵبژێرە بۆ ئەوەی بیگوازیتەوە بۆی، یاخود تەماشای مێژووی وەشانی فایەلەکە بکە.

------------------------------------------

بەرهێڵ (ئۆفلاین)

کاتێک سەرهێڵ بوویت، هەمیشە پاشەکەوتی خودکار هەڵە. وە هەموو گۆڕانکارییەکانت پاشەکەوت دەکات. ئەگەر لەهەر دۆخێکدا هێڵی پەیوەندی ئینتەرنێت پچڕا یان خامۆشت کرد، هەموو ئەو گۆڕانکاریانەی ئەنجامت داوە دیسان خۆڕەوت پاشەکەوت دەکات کاتێک سەرهێڵ بوویتەوە.