هاوکاری و بڵاوکردنەوە


دیدەکارییەکەت بڵاو بکەرەوە

١- لەسەر شریتەکە، Share هەڵبژێرە.

٢- ناو یان ئیمەڵی ئەو کەسە تۆمار بکە کە دەتەوێت بۆی بنێری.

٣- پەیامێک بنووسە کە دەتەوێت لەگەڵی بێت و دواتر ناردنSend  داگرە.

 

هەروەها دەتوانی کرتە بکەی لە Get a link بۆ دروستکردنی بەستەرێک و کۆپیکردنی بۆ ناو ئیمەێڵەکە.


--------------------------------------------------------------------

دیدەکاری دوو نووسەر (بەکارهێنەر)

دوای بڵاوکردنەوەی فایەلەکەت، دەتوانی بەیەکەوە لە هەمان کاتدا کاری لەسەر بکەن.

-        لە ژێر Share دەتوانی ببینی کێی دیکە کار لەسەر فایەڵەکە دەکات.

-        ئاڵا ڕەنگاڵەکە ئەوە نیشان دەدات کە کامەیان کار لە کوێدا دەکات.

--------------------------------------------------------------------

لێدوان لە ناو دیدەکاریدا.

١- Revive هەڵبژێرە، دواتر New Comments یانnew  ئەگەر بەشی Comments کراوە بێت.


٢- لە بەشی Comments ـدا لە چوارچێوەکەدا لێدوانێک بنووسە و دواتر دوگمەی Enter دابگرە.

٣- بۆ وەڵامدانەوە، Reply دابگرە.

٤- Next یان  back دابگرە بۆ چوونە نێوان لێدوان یان سلایدەکان.

٥- نیشانەی X دابگرە لە بەشی گۆشەی سەرەوەی لێدوانەکان.

 

-------------------------------------------------------------------------

پەیامگۆڕکێ و دەستکاریکردن


١- ئەگەر کەسێکی دیکەش دەستکاری فایەلەکە دەکات، لە بەشی گۆشەی سەرەوەی لای ڕاستدا، کرتە لەسەر وێنەکەی بکە و پەنجەرەیەکی پەیامگۆڕکێ دەبێتەوە.

٢- نووسین بنووسە و Enter دابگرە.

تێبینی، پەیامەکانتان پاشەکەوت نابێت کاتێک فایەلەکە دابخەیتەوە.

--------------------------------------------------------------------------


مێژووی وەشان

١- File هەڵبژێرە و دواتر Info، ئینجا Version history

٢- لە بەشی مێژووی وەشاندا، وەشانێک هەڵبژێرە بۆ ئەوەی لە پەنجەرەی جودا دا بکرێنەوە.