بەکارهێنانانی بۆکسی فەرمان

 

هەوڵبدە!

هەرکاتێک چوویتە ناو مایکرۆسۆفت تیمس، ئەوا لە بەشی سەرەوەی شاشەکە بۆکسی فەرمان command box هەیە کە دەتوانی کاری خێرای پێ ئەنجام بدەیت و هەروەها بەدوای بەرنامە و زانیاریدا بگەڕێیت.

 

بەکارهێنانی بۆکسی فەرمان بۆ گەڕان بەدوای شتێکدا

1.     ناوی ئەو شتە بنووسە لە بۆکسی فەرماندا کە دەتەوێت بەدوایدا بگەڕێیت، وەکو گەڕان بەدوای کەسێک، پەیام، چەناڵ یان فایەل.

2.     کرتە لەسەر یەکێک لە لیستە پێشنیارکراوەکە دەکەیت یان ئایکۆنی چوونەژوورەوە دابگرە  (Enter بکە)، بچۆ ژوورەوە بۆ بینینی زانیاری زیاتر.

 

بەکارهێنانی هێمای / بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکان

1.     لەناو بۆکسی فەرماندا / بنووسە بۆ بینینی لیستی زانیارییەکان و ڕوونکردنەوەکان.

2.     یەکێک لەو زانیارییانە هەڵبژێرە.

بۆ نمونە، بۆ پەیوەندیگرتن بە کەسێکەوە / پەیوەندی cal /l بنووسە و کرتە لەسەر خانەکە بکە ئینجا ناوی ئەو کەسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت دیاری بکە.

لەم بەستەرەوە Available commands  دەتوانی لیستی هەموو ئەو زانیاری و ناوانە ببینی کە لە بۆکسی فەرماندا بەدوایاندا دەگەڕێیت.

 

بەکارهێنانی هێمای @

·        ئەم هێمایە@ {ناوی کەسەکە بنووسە} ئینجا ئەو پەیامە بنووسە کە دەتەوێت بۆ ئەو کەسە بینێریت.

·        ئەم هێمایە@ {ناوی بەرنامە} بنووسە دەستبەجێ دەتوانی بەرنامەیەکە لە بۆکسی فەرماندا بدۆزیتەوە.