پێشکەشکردنی دیداری زیندوو

 

هەوڵبدە!

پێش ئەوەی بچیتە پەخشی ڕاستەوخۆ (live) هەموو شتێک لەناو تیمدا ڕێکبخە. لەلای ڕاستەوە بەرنامەی دیداری زیندوو  لە لای چەپ خانەی ڕیزەکان (Queue) پێشان دەدات کە پێت دەڵێت بەرنامەی دواتر چییە. بەشی خوارەوە خاڵی بنچینەی باسەکەیە و هەموو ئەو بابەتانە لەخۆ دەگرێت کە دەتەوێت لە ڕووپەلەکەوە پێشانی بدەیت.

 

1.     لە بەشی ڕۆژمێردا بچۆ سەر دیداری زیندوو live event  و کرتە لەسەر ئایکۆنی چوونەپاڵ Join بکە.

تێبینی

دەتوانی وەکو بەرهەمهێن بچیتە ناو live event ئەگەر خۆت ڕێکخەر بیت یان ئەو ڕۆڵەت درابێتێ.

 

2.     بۆ پێشاندانی ڕووپەلەکەت کرتە لەسەر ئایکۆنی بڵاوکردنەوە (Share) بکە. دواتر ئەو ناوەڕۆکە زیاد بکە کە دەتەوێت لە ڕووپەلەکەوە پێشانی بدەیت.

3.     ئەو ناوەڕۆکە دیاری بکە کە دەتەوێت لە بەشی خوارەوەی ڕووپەلەکە لەسەر هێل پێشانی بینەرەکانی بدەیت پێش ئەوەی بینێریت بۆ زیندوو live).(

4.     ئایکۆنی ناردنی زیندوو send live دیاری بکە بۆ جوڵاندنی فایەلەکە لە پێشاندانەوە بۆ live.

5.     کرتە لەسەر ئایکۆنی دەستپێکردن Start بکە بۆ بڵاوبوونەوەی زیندوو live.