هەوڵبدە!
دیداری زیندوو یان بۆنەکان (live event) ، پاشکۆی کۆبوونەوەکانە لە تیمدا، توانات پێدەدات بە دروستکردنی دیدار بۆ ژمارەیەکی زۆری بینەری سەرهێڵ لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی زیاتری ڤیدیۆکان خرۆشانی بینەرەکان.
1. بۆ دروستکردنی دیداری زیندوو live event لە تیمدا، لەلای چەپی بەرنامەکە کرتە لەسەر ئایکۆنی کۆبوونەوە (Meetings)بکە دواتر کرتە لەسەر ئایکۆنی کۆبوونەوەی نوێ New meeting بکە.
2. لە بەشی سەرەوە کۆبوونەوەی نوێ (New meeting) دیاری بکە و دواتر کرتە لەسەر ) (Newlive event بکە..
3. ناونیشانی دیدارەکە و ڕۆژ و کات و هەروەها زانیارییەکانی دیکەی بنووسە.
4. لە بەشی بانگهێشتکردنی ئەندام بۆ دیدارەکە(Invite people to your event group) ناوی ئەو کەسانە زیاد بکە کە دەتەوێت (event) ئامادە بکەن و دروستی بکەن.
5. کرتە لەسەر ئایکۆنی دواتر Nextبکە.
6. لەژێر ئایکۆنی ڕێگەدان لە دیداری زیندوودا (Live event permissions)ناوی ئەو کەسانە دیاری بکە کە دەتەوێت ئامادە بێت.
7. لەژێر ئایکۆنی چۆن پلان دادەنێی بۆ بەڕێوەبردنی ئیڤێنتەکە How do you plan to produce your event بەشەکان دیاری بکە بۆ چۆنیەتی پێشکەشکردنی (live event).
8. کرتە لەسەر ئایکۆنی خشتە (Schedule) بکە.
9. دواتر کرتە لەسەر ئایکۆنی دەستکەوتنی بەستەر بکە و (Get attendee link) بەستەرەکە (لینکەکە) کۆپی دەبێت و دەتوانی بۆ ئەو کەسانەی بنێری کە دەتەوێت ئامادەی live event بن.
تێبینی
کاتێک دیداری زیندوو دروست بوو، بۆ ئەوەی دڵنیا بیتەوە و بتەوێت هەر گۆڕانکارییەک لە live event دا بکەیت، ئەوا لە ناو outlook دا گۆڕانکاری editتێدا مەکە.