هەوڵبدە!
هەموو ئەندامەکانی تیمەکە دەتوانن گفتوگۆی ناو چەناڵەکان بینن، دەتوانن بەشداری گفتوگۆ بکەن وە ئەگەر گفتوگۆیەکت بەلاوە گرینگ بوو دەتوانی پاشەکەوتی بکەیت، وە دەتوانی ئاماژە بە ناوی کەسێک بکەیت و ئەوانیش پەیامەکە دەبینن. وە هەروەها دەتوانی گۆڕانکاری لەو فایەلانەدا بکەیت کە پێشتر لە چەناڵەکەدا بڵاوکراونەتەوە.
وەڵامدانەوەی پەیام
· ئایکۆنی وەڵام (Reply) دیاری بکە وەڵامەکە بنووسە دواتر کرتە لەسەر ئایکۆنی ناردن بکە.
پاشەکەوتکردن و پەسەندکردنی پەیام
· بۆ پەسەندکردنی پەیامێک لە تەنیشت پەیامەکە کرتە لەسەر ئایکۆنی پەسەند (like)بکە.
· بۆ پاشەکەوتکردنی پەیامێک کرتە لەسەر ئایکۆنی پاشەکەوت (save)بکە.
دەستکردن بە گفتوگۆی نوێ لە چەناڵدا
· لەناو بۆکسی دەستکردن بە گفتوگۆی نوێ (Start a new conversation) پەیامەکە بنووسە.
ڕاکێشانی سەرنجی کەسێک لە چەناڵدا
لە کاتی پەیام نووسیندا ئەگەر بمانەوێت ئاماژە بە ناوی کەسێک بکەین ئەوا لە پێش ناوی کەسەکە ئەم @ هێمایە دەنووسین بەمەش کەسەکە ئاگادارکردنەوەی پێدەگات. ئەگەر ئەدمین ڕێگە بدات دەتوانی ئاماژە بە تیم و چەناڵەکان بکەیت.
دەتوانی نیشانەی ئاماژەپێکراوەکە ببینی
· لەبەشی چەپی Teams سەیری بازنە سورەکە بکە بۆ ئەوەی بزانیت کە چەند جار ئاماژە بە ناوەکەت کراوە لە کاتی گفتوگۆدا.
گۆڕانکاری (edit) لە فایەلدا
1. ئەگەر فایەلێکت لەناو گفتوگۆی چەناڵیکدا بڵاوکردەوە دەتوانی کرتە لەسەر فایەلەکە بکەیت و بیکەیتەوە.
2. کرتە لەسەر ئایکۆنی گۆڕانکاری (Edit) بکە بۆ ئەوەی بتوانی گۆڕانکاری لە فایەلەکەدا بکەیت.
3. ئەگەر بتەوێت گفتوگۆ لەگەڵ ئەندامەکان بکەیت کاتێک فایەلەکە گۆڕانکاری (Edit) لە فایەلەکەدا دەکەیت ئەوا کرتە لەسەر بەشی گفتوگۆ بکە.