دروستکردنی چەناڵی تایبەت و بەکارهێنانی

 

ڤیدیۆی درستکردنی چەناڵی تایبەت

ئەگەر بتەوێت بە تایبەت گفتوگۆ لەگەڵ کەسێک بکەیت لە تیمدا ئەوا چەناڵی تایبەت دروست بکە. زۆربەی چەناڵەکان چەناڵی ستانداردن کە هەموو ئەندامەکان لە تیمدا دەتوانن بیبینن و گفتوگۆ بکەن و هەروەها فایەل بڵاوبکەنەوە.

لە چەناڵی تایبەت ئەندامانی تیمەکە بە تایبەت دەخرێنە ناو چەناڵەکە و بۆ ئەوەی ناوەڕۆکی چەناڵەکە ببینن.

 

تێبینی

خاوەنی تیم دەتوانێ چەناڵی تایبەت دروست بکات و ڕێگە بە ئەندامەکانی دیکەیش بدات کە چەناڵی تایبەت دروست بکەن، تەنها  ئەو کەسە دەتوانی ئەندام بۆ چەناڵەکە زیاد بکات کە چەناڵەکەی دروستکردووە.

 

دروستکردنی چەناڵی تایبەت

1.     لە تەنیشت ناوی تیمەکە سێ خاڵەکە (More options)   دیاری بکە و کرتە لەسەر زیادکردنی چەناڵ (Add channel) بکە.

2.     ناو و ڕوونکردنەوەکە بنووسە.

3.     لە بەشی تایبەتمەندەتی (Privacy) کرتە لەسەر نیشانەکە بکە و بژارەی دووەم هەڵبژێرە واتە ئەو چەناڵەی کە تۆ دروستی دەکەیت تایبەتەPrivate - Accessible only to a specific group of people within the team.

4.     کرتە لەسەر ئایکۆنی دواتر (Next) بکە.

5.     ناوی ئەو کەسانە بنووسە کە دەتەوێت ببنە ئەندام لە چەناڵەکەدا.

تێبینی

ئەو کەسانەی کە پێشتر ئەندام بوون لە تیمدا دەتوانن لە چەناڵی تایبەتیشدا ببنە ئەندام.

6.     کرتە لەسەر زیادکردن  (Add)بکە.

ئەو کەسانەی کە بوونەتە ئەندام لە چەناڵی تایبەت لە تەنیشت چەناڵەکە قفڵێک دەردەکەوێت ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە چەناڵەکە تایبەتە.

 

 

بڵاوکردنەوەی فایەل و هەروەها چاوپێکەوتن لە تیمدا

کاتێک فایەلێک لەناو چەناڵیکدا بڵاودەکەیەوە هەموو ئەندامەکان دەتوانن فایەلەکە ببینن و ئەو فایەلانە لە بەشی سەرەوەی چەناڵەکان دەردەکەون.

ئەگەر بتەوێت لە چەناڵی تایبەت چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسێک بکەیت ئەوا کرتە لەسەر ( Meet now) بکە.