نووسینی تێبینی

 

تێبینی نووسین

لەگەڵ وەننۆت OneNote، تێبینی بنووسە بەو جۆرەی دەتەوێت، دەتوانیت لەڕێگەی کیبۆردی keyboard کۆمپیوتەرەکەتەوە تێبینی بنووسیت یان لە ڕێگەی دەست یان ماوسی کۆمپیوتەرەکەتەوە، هەروەها دەتوانیت تێبینییە بە دەستنووسەکانیش بگۆریت بۆ تێکست text، هەروەها دەنگیش تۆمار بکەی.

تێبینی بنووسە:

§        کرتە لەهەر شوێنێکی پەڕەکە بکە کە دەتەوێت و دەست بەنووسین بکە، هەموو ئەو کارەی دەیکەیت ئۆتۆماتیکی پاشەکەوت save دەبێت.

جوڵاندنی تێبینی

§        هەر تێبینیەک کە مەبەستە دەتوانیت کرتە لەبەشی سەرەوەی بکەیت و بیبەیتە ئەو شوێنەی دەتەوێت.

گۆڕینی قەبارەی تێبینی

§        لایەکانی تێبینیەکە ڕابکێشە و قەبارەکەی بگۆڕە.

تێبینی دەستنووس

§        دەتوانیت بە دەستنووس تێبینی بنووسیت، ئەویش لەڕێگەی ماوس، پەنجە یان پێنووسی شاشەوە یان ڕووپەلەکەوە.

§        دەچیتە وێنەکێشان Draw، دواتر ئەو پێنووسە هەڵدەبژێریت کە مەبەستتە و دەست بە نووسین بکە.