ناساندنی وەننۆت OneNote

 

وەننۆت OneNote چییە؟

وەننۆت تیانووسی دیژیتاڵی خودی خۆتە.

لە کاتێکدا تۆ ملیۆنان بیرۆکە و ملیۆنان کار هەیە کە بیکەی یان کۆمەڵێک شت هەیە کە دەتەوێت لە بیرتدا بمێنێتەوە، وەننۆت OneNote باشترین بەرنامەیە بۆ لەخۆگرتنی هەموو ئەوکارانە.

لەگەڵ وەننۆت OneNote دەتوانی:

§        تێبینی بنووسیت و لە کۆمپیوتەرەکەتەوە دەنگت تۆماربکەی.

§        نەخشەکێشان و نووسینی بیرۆکەکانت لەسەر تابلێتەکەت.

§        لە مۆبایلەکەتەوە وێنە بخە ناو تیانووسەکەت.

§        دەستبەجێ دۆزینەوەی تێبینیەکانت.

§        بە ئاسانی جێگۆڕکێکردن بە تێبینیەکانت لەناو پەڕەکاندا.

§        ڕێکخستنی پەڕەکان و پۆلێنکردنیان.

§        پاراستنی بەشەکان لە تیانووسێک یان زیاتردا.

§        لە پاش گۆڕینی ئامێرەکەت دەتوانیت لەهەمان شوێن  کە وازلێهێناوە دەستپێبکەیتەوە.

§        بەشکردنی تیانووسەکەت لەگەڵ کەسانی دیکەدا وە بیرۆکەبارانە لەهەمان کاتدا.