دەروازە

 

OneNote چییە؟

وەننۆت OneNote تیانووسێکی دیژیتاڵییە، کە ئۆتۆماتیکی ئەو تێبینیانە تۆمار دەکات کە کاریان لەسەر دەکەیت.

§        زانیارییەکانت لەناو تیانووسەکەتدا بنووسە یان لەناو هەر ئاپ و ماڵپەڕێکدا بن دەتوانیت بیانهێنیت.

§        تێبینییەکانت بە دەستنووس بنووسە و بیرۆکەکانت وێنا بکە.

§        دەتوانی خەڵە گرنگەکانی باسەکەت ڕەنگ یان نیشانە بکەی بۆ ئەوەی بە ئاسانی بیدۆزیتەوە.

§        تیانووسەکەت لەگەڵ کەسانی دیکەدا بەش بکە بەمەبەستی هاریکاریکردنی یەکدی.

§        تێبینیەکانت لەهەر ئامێرێکدا بن دەتوانیت بیانخەیتە ناوەوە.

 

دروستکردنی تیانووس

سەرەتا بە تیانووسێک دەستپێبکە، دەتوانیت چەند تیانووسێک درووستبکەی بۆ بابەتی جیاواز یان پڕۆژەکانت یاخود هەر شتێک کە مەبەستە.

1.     تیانووسەکەت بکەوە بۆ Windows 10.

2.     کرتە لەسەر دوگمەی نیشاندانی تیانووسەکان  Show Notebooks  بکە.

3.     لە خوارەوەی لیستەکەدا کرتە لەسەر تیانووس Notebook  + بکە.

4.     ناوی تاینووسەکە بنووسە لە خانەی Notebook Name.

5.     کرتە لەسەر دروستکردنی تیانووس  Create Notebook بکە.

 

کردنەوەی تیانووس

جگە لەو تیانووسەی کە خۆت دروستتکردووە دەتوانیت ئەو تیانووسانەش ببینیت کە کەسێکی دیکە دروستیکردووە یان لەگەڵ تۆ بەشی کردووە.

1.     کرتە لەسەر نیشاندانی تیانووس Show Notebooks  بکە.

2.     لەو لیاستەی کە دەکرێتەوە کرتە لەسەر تیانووسی زیاتر More Notebooks بکە.

3.     لە تیانووسی زیاتر More Notebooks هەر تیانووسێک کە مەبەستە هەڵیبژێرە و دواتر کرتە لەسەر کردنەوەی تیانووس Open Notebook  بکە.

گەر ئەو تیانووسەت نەبینی کە بۆی دەگەڕێیت؟ کرتە لەسەرزیادکردنی هەژمار  Add Accountبکە و چوونە ژوورەوە لێبدە لە ڕێی ئەو هەژمارەیەوە کە تیانووسەکانت تێدا پاشەکەوتکردووە.

 

 

 

جێگۆڕکێ لەنێوان تیانووسە کراوەکاندا

وەننۆت OneNote ڕێگات دەدات لە یەک کاتدا چەند تیانووسێک بکەیتەوە و بە ئاسانی جێگۆڕکێ بکەیت.

1.     کرتە لەسەر نیشاندانی تیانووس Show Notebooks  دەکەیت.

2.     لە لیستی تیانووسە کراوەکاندا کرتە لەسەر  ئەو تیانووسە دەکەیت کە دەتەوێت.

بۆ گەڕانەوە بۆ تیانووسی پێشتر یان هەر تیانووسێکی دیکە هەمان هەنگاوی پێشووتر پەیڕەو دەکەیت.