شاشەکە screen تۆماربکە لە دیدەکاری

تۆمارکردنی ڕووپەل (شاشە) لە پاوەرپۆینتدا.

١- سڵایدێک بکەرەوە کە دەتەوێت تۆمارکردنی ڕووپەلەکەی تێدا بێت.

٢- لە ناو بەشی Insert دا کرتە بکە لە Screen Recording.

 

٣- لە بەشی کۆنتڕۆڵکردندا، کرتە بکە لە Select Area، (Windows Logo key + Shift + A)

یان ئەگەر بتەوێت هەموو ڕووپەلەکە بگرێتەوە بۆ تۆمارکردن، ئەوا (Windows logo key + Shift + F)

 

٤- کرتە بکە لە Record  (Windows logo key + Shift + R)

٥- بۆ ڕێکخستنی تۆمارکردنەکە.

-        کرتە بکە لە Pause بۆ ڕاگرتنی تۆمارکردنەکە بە شێوەیەکی کاتی

-        کرتە بکە لە Record بۆ بەردەوامبوونی تۆمارکردنەکە.

-        کرتە بکە لە Stop بۆ کۆتاییپێهێنانی تۆمارکردنەکە.

٦- کاتێکل تەواو بووی لە تۆمارکردنەکە، کرتە بکە لە File، دواتر Save، ئێستا تۆمارکراوەکە لەو سڵایدەیە کە خۆت دیاریت کرد لە هەنگاوی ٢ دا.

بژاردەکانی کارکردنی ڤیدیۆکەت ڕێک بخە

کرتەی لای ڕاست لە چێوەی ڤیدیۆکە بکە و دیاری بکە کە چۆن ڤیدیۆ تۆمارکراوەکە کار بکات لە دیدەکارییەکەتدا. ئایا بە شێوەیەکی خودکارانە بێت یان کەتێک ماوسەکەت خستە سەری!

 

پوختەکردنی ڤیدیۆ

١- کرتەی لای ڕاست لە چێوەی ڤیدیۆکە بکە و دواتر کرتە بکە لە Trim

 

٢- بۆ دیاریکردن کە کوێی ڤیدیۆکە پوختە بکەیتەوە و بیبڕی، لە ناو Trim video دا کرتە بکە لە Play.

٣- کاتێک دەگەی بەو خاڵەی کە دەتەوێت بڕینەکە ئەنجام بدەی، کرتە بکە لە Pause.

٤- یەکێک لەوانەی خوارەوە بکە.

-        بۆ دەرکەوتنی سەرەتای تۆمارەکە، کرتە بکە لە خاڵی دەستپێک (لە خوارەوەی وێنەکەدا دەردەکەوێت بە ڕەنگی سەوز)، کاتێک دوو سەرە ئاڕاستەت بینی، ئاڕاستەکان بگرە و بیبە ئەو شوێنەی کە دەتەوێت سەرەتا دەربکەوێت.

 

-        بۆ بڕینی کۆتایی تۆمارەکە (وەکوو لە وێنەکەی سەرەوە دەرکەوتوە بە ڕەمگێکی سوور) ئاڕاستەکان بگرە و بیبە ئەو شوێنەی کە دەتەوێت کۆتاییەکەی دەر بکەوێت.

 

٥- کرتە بکە لە ok.