تێهەڵکێشانی ڤیدیۆ لە یوتیوب یان سایتێکی دیکەوە

زیادکردنی ڤیدیۆ لە یوتوب و سایتی دیکەوە

زیادکردنی ڤیدیۆ

١- لە ناو بەشی وێبسایتدا، ئەو شوێنە دیاری بکە کە ڤیدیۆکەی لێ دەهێنی.

٢- URLـەکەی کۆپی بکە لە بەشی Addressـی گەڕانەکەتدا.

٣- بگەڕێوە بۆ ناو پاوەرپۆینت و ئەو سڵایدە دیاری بکە کە دەتەوێت ڤیدیۆکەی لێ دابنێی.

٤- لە بەشی Insertدا، کرتە بکە لە Video، دواتر Online Video.

٥- لە ناو Online Videoـدا ئەو URLـەی کۆپیت کردووە، دایبنێوە.

٦- کرتە بکە لە Insert.

 

ڤیدیۆکە هەڵبکە (لێبدە)

ئەگەر ڤیدیۆکەت هێنابێت بە سەرکەوتوویی، ئەوا دەتوانی بە شێوەیەکی ئاسایی ڤیدیۆکە لێبدەی، یان بەشێوازی پێشاندانی سڵاید،

-        دوگمەیەکی کارپێکردنی ڤیدیۆکە دەر دەکەوێت لە شێوەی نیشاندانی ئاساییدا.

-        لە پێشاندانی سڵایدا، دەتوانی کار بە ڤیدیۆکە بکەی وەکوو کە لەناو وێبسایتەکەدا دەکرێت.

-        دەتوانی کرتە بکەی لە Play بۆ کارپێکردنی ڤیدیۆکە.

 

کرفتدروستبوون

مەرج نییە هەموو ڤیدیۆ سەرهێڵەکان ڕێگەیان پێ بدرێت کار بکەن بە وەرگرتنی کۆدەبنەڕەتییەکەیان، بەڵکو دەبێ لەناو سایتەکەدا دڵنیای بکەیتەوە کە ڤیدیۆکە دەتوانرێت کۆدەکەی وەربگیرێت.