جوڵەی تێکست و ئەنیمەی

جووڵە بخەرە سەر نووسین یان هەر شتێکی دیکە

دەتوانی جووڵە زیاد بکەی بۆ نووسین، شێوە، وێنە، و زۆر شتی دیکەش لە ناو دیدەکارییەکەتدا.

١- ئەو شتە دیاری بکە کە دەتەوێت جووڵەکەی بۆ زیاد بکەی.

٢- کرتە بکە لە Animations و دانەیەک هەڵبژێرە.

٣- کرتە بکە لە Effect Options و ئیفێکتێک هەڵبژێرە.

 

رێکخستنی جووڵە و ئیفێکت.

لێرەدا ڕێگەی جودا هەیە بۆ دەست پێکردن بە زیادکردنی جوولە بۆ دیدەکارییەکەت

- On click: جووڵەکە دەست پێدەکات کاتێک کرتە دەکەی لە سڵایدەکە.

- With Previous: جووڵەکەی دەست پێدەکات لەهەمان کاتی کە جووڵەکەی پێش خۆی دێت بە ڕیزبەندی.

- After Previous: جووڵەکە دەست پێدەکات ڕاستەوخۆ دوای ئەو جووڵەی پێش خۆی.

- Duration: مەودای درێژی و کورتی جووڵەکەیە.

Delay: کات زیاد بکە بەر لەوەی ئیفێکتەکە دەست پێبکات.

 

زیادکردنی ئیفێکتی زیادتر بۆ جووڵە.

١- کرتە بکە لە نووسینێک یان شتێک کە جووڵەی دراوەتێ.

٢- کرتە بکە لە Add Animation و دانەیەک هەڵبژێرە.

گۆڕینی فرمانی جووڵەکان

١- جووڵەیەکی دیاریکراو هەڵبژێرە.

٢- بژاردەیەک هەڵبژێرە کە خۆت دەتەوێت.

-        Move Earlier: وا دەکات جووڵەکە پێشتر ڕوو بدات لە ڕیزبەندییەکەی خۆی.

-        Move Later: وا لە جووڵەیەک بکە کە درەنگتر ڕوو بدات لە ڕیزبەندییەکەدا.

 

زیادکردنی جوولە بۆ گرووپێک.

دەتوانی جوولە بۆ گرووپێک لە نووسین یان هەر شتێکی دیکە زیاد بکەی بەیەکەوە.

١- پەنجە بنێ بە دوگمەی Ctrl و ئەو شتانە هەڵبژێرە کە دەتەوێت وەکوو گرووپ جووڵەیان پێ بدەی.

٢- کرتە بکە لە Format، دواتر Groups، ئینجا Group هەڵبژێرە بۆ ئەوەی هەموویان بەیەکەوە ببن بە یەک.

٣- کرتە بکە لە Animations و جووڵەیەک هەڵبژێرە.