هەوڵبدە!
دانانی نوێنەر بۆ وەرگرتنی پەیوەندییەکانت لە مایرۆسۆفت تیمس ـدا.
1- وێنەی پرۆفایلەکەت دیاری دەکەیت.
2- کرتە لەسەر بەشی ڕێکخستن (Settings) دەکەین ئینجا کرتە لەسەر گشتی (General) دەکەین. دواتر ڕێکخستنی نوێنەرەکان (Manage delegates)دیاری دەکەین.
3- نوێنەرەکە (Your delegates) دیاری دەکەیت و ئینجا ناوی کەسەکە دەنووسیت.
4- ئەو دەسەڵاتانەی کە دەتەوێت بە نوێنەرەکەی بدەیت دیاری دەکەیت و ئینجا کرتە لەسەر ئایکۆنی زیادکردن (Add) دەکەیت.
نوێنەرەکە ئاگادارکردنەوەی پێدەگات لەبارەی ئەو بارودۆخە نوێیە.
5- لەژێرەوە کرتە لەسەر بەشی پەیوەندییەکان (Calls) دەکەیت، ئەوجا ئەو کەسە دیاری بکە (Forward my Calls) کە دەتەوێت کارەکە ئەنجام بدات. پاشان کرتە لەسەر نوێنەرەکانم (My delegates) دەکەیت بۆ ڕێکخستن و هەروەها بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە پەیوەندییەکانت بۆ هەموو نوێنەرەکان دەڕوات.