پۆستکردنی پەیام لە چەند چەناڵێکدا

 

هەوڵبدە!

پۆستکردن لەناو چەند چەناڵێکدا.

1.     لەناو چەناڵدا کرتە لەسەر گۆڕانکاری (Format) بکە.

2.     جۆری پۆستەکە دیاری بکە.

3.     کرتە لەسەر پۆستکردن لەناو چەند چەناڵێکدا (Post in multiple channels)  بکە واتە دەتوانی لە چەند چەناڵێکدا پۆستەکەت بکەیت و دواتر چەناڵەکان دیاری بکە.

4.     ئینجا ئەو چەناڵانە دیاری بکە کە دەتەوێت پۆستەکەی تێدا بکەیت.

5.     کرتە لەسەر ئەپدەیت (Update) دەکەی ئینجا پۆستەکە لە چەندا چەناڵێکدا بڵاو دەبێتەوە.

6.     ئیجا جۆری وەڵامەکان دیاری بکە ئەگەر بتەوێت هەموو ئەندامەکان وەڵامبدەنەوە کرتە لەسەر هەموو ئەندامەکان دەتوانن وەڵامبدەنەوە (Everyone can reply) بکە وە یان ئەگەر ویستت تەنها ئەندامانی تیمەکە وەڵام بدەنەوە کرتە لەسەر تەنها ئەندامانی تیمەکە دەتوانن وەڵام بدەنەوە  (You and moderators can reply) بکە.

7.     پۆستەکە بنووسە و کرتە لەسەر ئایکۆنی ناردن (Send) بکە.

پۆستەکە دەتوانی لە هەموو ئەو چەناڵەنەدا ببینیت کە دیاریت کردوون.