هەوڵبدە!
ئەگەر تۆ ڕێکخەری تیمەکە بیت دەتوانی ئەندام هەروەها میوان بۆ تیمەکە زیاد بکەی، هەروەها دەتوانی ئەندامەکان بکەی بە خاوەنی تیمەکە بۆ ئەوەی خۆت بەردەست نەبووی بتوانن تیمەکە بەڕێوەببەن، وە هەروەها دەتوانی تیمەکەت ڕێکبخەیت و وێنەی بۆ دابنێیت وە دەتوانی تیمەکەت ناچالاک بکەیت.
زیادکردنی ئەندام
1. لە لیستی تیمەکاندا بڕۆ سەر ناوی تیمەکە دواتر سێ خاڵەکە (More options) دیاری بکە ئینجا کرتە لەسەر زیادکردنی ئەندام (Add members) بکە.
2. ناوی کەسەکە یان ئیمەیڵەکەی بنووسە کە دەتەوێ بیکەیتە ئەندام لە تیمەکەدا.
تێبینی
ئەگەر کەسێک لە دەرەوەی ڕێکخراوەکە بوو واتە تیم بەکارنەهێنێت ناوی ئیمەیڵکەکەی بنووسە و دواتر لەژێر ناوەکەی ئایکۆنی قەڵەمەکە دیاری بکە بۆ ئەوەی ناوەکەی پێشان بدات و هەموو ئەندامانی تیمەکە بیبینن دواتر لە ڕێگەی ئیمەیڵەکەوە دەتوانێ بانگهێشتی تیمەکە بکرێت.
3. کرتە لەسەر ئایکۆنی زیادکردن (Add) بکە.
لابردنی ئەندامەکان
1. لە لیستی تیمەکاندا بڕۆ سەر ناوی تیمەکە دواتر سێ خاڵەکە (More options) دیاری بکە ئینجا کرتە لەسەر ڕێکخستنی تیمەکە (Manage team) بکە.
2. لەژێر ناوی ئەندامەکان کرتە لەسەر ئەم هێمایە x دەکەی بۆ لابردنی ناوی ئەو کەسەی دەتەوێت لە ناو تیمەکە لای ببەیت.
زیادکردنی ئەندامی تایبەت بە تیمەکە
1. لە لیستی تیمەکاندا بڕۆ سەر ناوی تیمەکە دواتر سێ خاڵەکە (More options) دیاری بکە ئینجا کرتە لەسەر ڕێکخستنی تیمەکە (Manage team) بکە.
2. لەناو خانەی ئەندامەکان لەژێرەوە تەنها ئەندام (Member) دەگۆڕیت بۆ خاوەنی (Owner) تیمەکە.
ڕێکخستنی چەناڵەکان
1. لە لیستی تیمەکاندا بڕۆ سەر ناوی تیمەکە دواتر سێ خاڵەکە (More options) دیاری بکە ئینجا کرتە لەسەر ڕێکخستنی تیمەکە (Manage team) بکە.
2. ئەگەر بتەوێت چەناڵێک دەربکەوێت لە لیستی چەناڵەکان بۆ ئەوەی لای هەموو ئەندامەکان دەربکەوێت ئەوا لەخانەی چەناڵدا Auto-favorite دیاری بکە.
تێبینی
دەتوانی نزیکەی 10 چەناڵی تیمەکەت لە لیستی پەسەند (Favorite up) دابنێیت.
گۆڕانکاری لە بەشی تیمدا
لە نزیک ناوی تیمەکە دواتر سێ خاڵەکە (More options) دیاری بکە ئینجا کرتە لەسەر ڕێکخستنی تیمەکە (Manage team) بکە لەوێوە دەتوانی بچیتە ناو خانەی گۆڕانکاری تیمەکەیت، کە ڕێگەت دەدات:
· وێنەی پرۆفایەلی تیمەکە بگۆڕیت.
· ڕێگە بە ئەندامەکان دەدات بۆ نمونە (چەناڵ دروست بکەن وە تازەی بکەنەوە و هەروەها بیسڕێتەوە).
· ڕێگە دەدات ئاماژە (مێنشن) بە ناوی تیم و چەناڵەکان بکەیت.
· ڕێگە بە میوان دەدات.
· ڕێگە بە ئەندامانی تیمەکە دەدات کە ئیمۆجی و وێنەی جوڵاو بنێرن.
ڕێکخستن و زیادکردنی بەرنامەکان
1. بڕۆ سەر ناوی تیمەکە دواتر سێ خاڵەکە (More options) دیاری بکە ئینجا کرتە لەسەر
2. ڕێکخستنی تیمەکە (Manage team) بکە.
3. لە خانەی بەرنامە App دەتوانی بەرنامە (App) بۆ تیمەکەت دابنێیت.
4. بۆ دابەزاندی (داگرتنی) بەرنامەی زیاتر دەتوانی بچیتە Go to store بەرنامەی زیاتر دابگریت.
ئەرشیفی تیم
1. لەبەشی خوارەوەی لیستی تیمەکان کرتە لەسەر ڕێکخستنی ئایکۆنmanage icon بکە .
2. کرتە لەسەر سێ خاڵەکە (More options) بکە.
3. ئینجا کرتە لەسەر ئەرشیف Archive Team دیاری بکە.
تێبینی
لەناو مایکرۆسۆفت تیمسدا ئەگەر گفتوگۆ و فایەلەکانت جارێک خوێندنەوە دەچنە بەشی ئەرشیف ئەگەر ستافەکە پێویستیان بوو دەتوانیت بەدوایدا بگەڕێت یان دەتوانی لە لیستی پەسەند واتە (favorite) دایانبنێیت.