بەشداریکردن و دروستکردنی گرووپ

بوون بە ئەندام لە گرووپدا

لە بەشی خوارەوەی دەستەچەپ ئەو گرووپانە پیشاندەدات کە لەسەر ئەو تۆڕە دروستکراوە، دەتوانی ژمارەی ئەندامەکانیش ببینی و ببیە ئەندام لەو گرووپەدا بە کرتەکردن لەسەر وشەی join، بەم جۆرە دەبیتە ئەندام لە گرووپەدا.

درووستکردنی گرووپ

لەبەشەی خوارەوەی دەستەچەپ دەتوانین کلیک لەسەر  create group بکەی بۆ دروستکردنی گرووپی تازە، دەتوانی ناوێک هەلبژێری، زیادکردنی ئەو ئەندامانەی کە تۆ مەبەستتە، هەروەها دەتوانی دەستنیشانی بکەی کە ئایا هەموو کەس پەیامەکانی ئەو گرووپە ببینێ یان تەنها ئەندامەکانی گرووپە دەتوانن بیبینن، هەروەها دەتوانی دەستکاری گرووپ بکەی وەک دانانی وێنە و زیادکردنی هێڵکاری بۆ ناسینەوەی گرووپ بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێ ببنە ئەندام.