پەسن like، لێدوان و هاوبەشیکردن

پەسن like، لێدوان و هاوبەشیکردن

لە کاتی بوونی هەر پۆستێک یان گفتووگۆیەک دەتوانی پەسن like و لێدوان comment بەکاربێنی بۆ ئەوەی کەسانی دیکە بزانن کە گفتوگۆیەک بوونی هەیە یاخود بۆ زانینی ئەوەی کە تۆش هاوڕای یان دژی ئەم باسەی، لە comment دا دەتوانی کەسانی دیکە بانگهێشت بکەی بۆ گوتنی سەرنجی خۆیان لەسەر بابەتەکە، بە بەکارهێنانی هێمای @  لە پێش ناوی کەسەکە.

 

هاوبەشیکردنی بڵاوکراوە یان گفتوگۆ

دەتوانی هەر بڵاوکراوەیەک یان گفتوگۆیەک هاوبەشی پێ بکەی لەگەڵ گرووپی دیکە کە ئەندامی تیایدا یان بە نامەی تایبەت بۆ کەسێکی بنێری کە خۆت مەبەستە، لە هەردوو بارەکەدا دەتوانی سەرنجی زیادە لەسەر ى بڵاوکراوە یان گفتوگۆ بنووسی، هەروەها دەتوانی فایەل یان وێنەی جوڵاویشی بۆ زیاد بکەی.

بڵاوکردنەوەی پێشهاتی نوێ

دەتوانی خۆت پۆستی نوێ یان گفتوگۆی نوێ بڵاوبکەیەوە، شێوازی بڵاوکردنەوە هەمەجۆرە وەک گۆڕینی شێوازی نووسین، لارکردنی نووسین، دانانی وێنەی جوڵاو و فایەلی وۆرد و دیدەکاری Powerpoint و ئەوانی دیکە.

 دروستکردنی ڕاپرسی

بەشیکی دیکە بریتییە لە دروستکردنی ڕاپرسی کە پرسیارێک و چەند بژارەیەک لەخۆ دەگریت (بەپێی خواستی نووسەر)، بەSداربووان دەتوانن هەڵبژاردەیەک هەڵبژێرن و دووپاتی بکەنەوە یاخود هاوبەشیکردنی ئەو ڕاپرسییە یان پرسیارە بۆ هەر گرووپ و کەسێک کە بەشداربوو مەبەستیەتی.

 

هاندانی بەشداربووان

بەشێکی دیکە بریتییە لە هاندان و دەستخۆشی لە ئەندامانی گرووپ، دەتوانی لە یامەردا کەسێک یان چەند کەسێک خەڵات بکەی یان هانی بدەی بۆ ئەو کارە باشەی کە ئەنجامی داوە، دەستنیشانکردنی کەسە و هاوپێچ کردنی فایەل و وێنەی جوڵاو دڵخوازانەیە، ئەمە دەبێتە هۆی هاندانی کەسی بەشداربوو و ئەوانی دیکەش بۆ ئەوەی چاو لەو بکرێت.