Contact and tasks
لێرەدا پێویستە گرووپ دروست بکەین، بۆ دروستکردنی گرووپیش پێوستە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەین:
- لە بەشیnew message لە بەشی خوارەوەدا groups هەڵدەبژێرین. کە بتەوێ گرووپ بۆ مامۆستایان، فێرخوازان یاخود بابەت دروست بکەیت.
- کە دەستی لەسەر دادەگریت چێوەی یەکەم؛ ناونای گرووپ، چێوەی دوەم: ئیمەیڵی ناوی بابەتەکە دەنووسی. چێوەی سێیەم: ڕوونکردنەوەیەک (باسێکی) گرووپەکە.
- دواتر لە بەشی settings بژاردەی private هەڵدەبژیرین.
- بژاردەی create دروستکردن لێدەدەین.
- پاش دروستکردنی گرووپەکە داوات لێ دەکات مامۆستا، فێرخواز، یاخود کەسانی دیکە بۆ گرووپەکە زیاد بکەی بە ناو یان ئیمەیڵ.
- دواتر هەندێک بژارەی دیکە هەیە کە دەتوانی سوودیان لێوەربگری وەک send email ناردنی ئیمەیل، group fileئەو فایەلانەن کە لەناو گرووپدا هەیە، هەروەها بژاردەی ساڵنامە کە دەتوانی لەوێوە سەیری ساڵنامەکە بکەیت.