دروستکردن و ناردنی ئیمەیل

لەم بەشەدا ڕووکاری گشتی ئاوتلووک نیشان دەدات کە بەم جۆرەیە:

-           بەشی inbox ئیمەێلە هاتووەکان نیشان دەدات.

-           بەشی sent items ئەو ئیمەیلانە نیشان دەدات کە ناردووتن.

-           بەشی drafts ئیمەیڵە پاشەکەوتکراوە نەناردراوەکان پێشان دەدات.

 

کۆمەڵێک کارکردن هەن لەبەشی سەرەوە، وەک:

-                     Chat پەیامگۆڕکێ، کە ڕاستەوخۆ دەتوانی بچییە ناو بەرنامەی تیمز teams

-                     Calendar ساڵنامەت نیشان دەدات.

-                     Notification بەشی ئاگادارکردنەوە،

-                     Settings هەموو کارەکان لەوی ڕایی دەکرێن و دروست دەکرێن.

 

چۆن پەیامێکی تازە دەنێریت؟

دەچییە سەر بەشیnew message، دواتر دەتەوێ بۆ کێی بنێری کەسێک یان گرووپ to، بەشی Cc  بۆ ئەو کەسانەیە کە تەنیا وەک بینەرن ناتوان هیج گۆڕانکارییەک لە ئیمەیڵەکەدا بکەن. دواتر ناوی بابەتadd a subject ، دواتریش ڕوونکردنەوەی ئیمەیڵەکەت لە بەشی description دەنووسیت.

 

چۆن ئیمزا دروست دەکرێت؟

-                     دەچینە سەر بەشی settings

-                     View all outlook settings هەڵدەبژێرین.

-                     دەچینە سەر بەشی mail، دواتریش بەشی compose and reply

-                     لە چێوەکەدا ناوی خۆت، ناونیشان یاخود ئیمەیل، ژمارە مۆبایل دەنوویسن.

-                     دواتر دوو بژارەی دیکە هەیە کە چ کاتێک دەربکەوێت؛ بژارەی یەکەم: کاتێک ئیمەیلەکە دەنێرم کە ئیمزاکە دەربکەوێ، بژارەی دوەم: کاتێک پەیامەکە یاخود ئیمەیلەکە هاوپێچ دەکەم دەربکەوێت. دەکرێت هەردووکیان یاخود بە ئارەزووی خۆت یەکێکیان هەڵبژێریت.

-                     لە بەشی خوارەی هەر ئیمەیڵێک کۆمەڵێک کارکرد هەن وەک: font  جۆری نووسین و قەبارە، bold  تۆخکردنەوە، italic  لارکردن، underline  هێڵ لەژێردان، color  ڕەنگ، highlights  ڕەنگکردنی نووسین.

-                     لە بەشی file attach فایەل بەرز دەکرێنەوە، لە بەشی insert pictures  وێنە دەخرێتە ناو ئیمەیلەکە. یاخود دەتوانی emoji  دەتوانی دابگری.

 

-                      دوای هەموو ئەمانە send  ناردن لێدەدەین.