دەستپێکردن بە سوەی

 

سوەی بەکاربێنە بۆ دووباوە وێناکردنەوەی چۆنەتی ھێنانەدی بیرۆکەکانت لە ژیانتدا

 

دەستپێکردن بە سوەی

 ئایا سەرەتاتە لە مایکرۆسۆفت سوەی؟ ئەم بابەتە پوختەیەک دەخاتەڕوو لەسەر ئەوەی کە دروستکردن و ھاوبەشی کردنی ھەر شتێک بە پەڕەی ڕەنگاوڕەنگ و ھەمەلایەنەی سوەی چەندە ئاسانە. چۆنەتی دروستکردن و نیشاندانی سوەی خۆت و زیادکردنی ناوەڕۆکێکی تێکەڵکێشکراو و چۆنیەتی ھاوبەشی کردن بە بەرھەمی تەواوبووی خۆت لەگەڵ کەسانی دیکە فێر ببە.

سوەی چییە؟

سوەی بەرنامەیەکی نوێی مایکرۆسۆفت ئۆفیسە کە دروستکردن و بەشی کردنی ڕاپۆرتی ھەمەلایەنە و چیرۆکی تاکەکەسی و پێشکەشکاری و ...هتد ئاسان دەکات.

دەستپێبکە لە زیادکردنی نووسین و وێنەی خۆت، بگەڕێ و ھاوردەی ناوەڕۆکی پەیوەندیدار بکە لە سەرچاوەکانی دیکەوە، و پاشان سەیر بکە ئەوەی دەمێنێتەوە سوەی دەیکات. لە ڕێگەی سوەی، تۆ چیتر وابەستە ناکرێی بە ھەڵبژاردنی نمونەی پێشتری دیزاینکراو کە وا دەکات پێشکەشکارییەکان وەک ھی ھەرکەسێکی دیکە بن. پێویست ناکات تۆ ھیچ شارەزاییەکی دیزاینت ھەبێت بۆ گۆڕین و خستنەڕووی زانیاری بەشێوازی سەردەمیانە و ھەمەلایەنە و سەرنجڕاکێشانە.

لە ڕێگەی سوەی، ھیچ پێویست بە بەسەربردنی کاتی زۆر ناکات لەسەر ڕێکخستنی شێواز، ئەمە ئامرازی دیزاینی ناو خۆی گرنگی پێ دەدات کە بەرھەمەکەت باشترین شێوە دەرکەوێت. ئەگەر دیزاینی سەرەتایی تەواو بە خواستی تۆ نەبوو، دەتوانی بەئاسانی دانەیەکی دیکە بەکاربێنی - یان بەتەواوی دیزاینی خۆت دەستکاری بکەی تا بیکەیتە شێوازی خۆت.

لەڕادەبەدەر ئاسانە کە سوەی تەواوبوو ھاوبەشی پێ بکەی. خێزان و ھاوڕێکان و ھاوپۆلەکان و ھاوپیشەکان دەتوانن بەرھەمەکانت لەسەر ئینتەرنێت ببینن بەبێ خۆ تۆمار کردن یان چوونەناوە یان داگرتنی ھەر شتێک. و دەتوانی ڕێکخستنی تایبەتمەندی بۆ ھەر سوەیەک بگۆڕی ھەرکاتێک ویستت کۆنترۆڵی زیاتر ھەبێت بەسەر ئەوەی ھاوبەشی پێ دەکەی.

بەکارھێنانی سوەی بۆ ھەر کەسێک بێبەرانبەرە بە ھەژماری واران (مایکرۆسۆف ئۆفیس 365) (ھۆتمەیڵ، لایڤ، یان outlook.com). دەتوانی سوەی ئاڵۆز دروست بکەی بە ناوەڕۆکی زیاترەوە کاتێک سوەی وەک بەشێک لە واران بەکار بھێنی.

 

دەتوانم بە سوەی چی دروست بکەم؟

ئاخۆ ڕاپۆرت، پێشکەشکردن، نامەھەواڵ، چیرۆکی تاکەکەسی، ئەلبومی وێنەیی، یان ڕاپۆرتی گەشتی وێنەیی بێت، بەشێوەیەکی دەرهەست ھیچ سنوورێک نییە بۆ ئەوەی کە دەتوانی بەشێوەی داھێنەرانە دەری ببڕی بە سوەی.

 

 

             Reports

         Presentations

          Newsletters

              Stories

                    چیرۆکەکان                       ھەواڵنامەکان               پێشکەشکردنەکان               ڕاپۆرتەکان

 

ئەگەر دڵنیا نیت چی دەگونجێت، دەتوانی بیرۆکە وەرگریت بە سەیرکردن و تێکەڵبوون لەگەڵ ئەو سوەی ـانەی کە کەسانی دیکە دروستیان کردووە. دوای ئەوەی تۆ چویە ناو سوەی (سەیری خوارەوە بکە)، بڕۆ خوارەوە بۆ ژێر پەڕەی سوەیەکانم (My Sways)، ئەوجا لەناو ناوەڕۆکی بەرچاو بگەڕێ لەژێر ناونیشانی «بیرۆکە وەرگرە بەھۆی سوەیەکی بەرچاوەوە». ھەروەھا تۆ دەتوانی بڕیار بدەیت کە دەست پێ بکەیت بە یەکێک لە نمونە بەرچاوەکانەوە بۆ دەستکردن بە بەکارھێنان و فێربوونی سوەی.

چوونە ناوەوە بۆ دەستکردن بە دروستکردن

بۆ دەستپێکردن بە سوەی، سەردانی sway.office.com بکە لەسەر ھەر وێبگەڕێک و ئنجا کرتە لەسەر چوونە ناوەوە (Sign in) بکە لەبەشی سەرەوەی ستوونی پێرست.

 

 

 

کە ئاگادار کرایەوە، ناونیشانی ئیمەیلەکەت بنووسە کە دەتەوێت بۆ سوەی بەکاری بێنی. تۆ دەتوانی ھەژماری تایبەتی وارانی خۆت (یان ھۆتمەیڵ، outlook.com) بەکاربێنی یان ھەر ھەژمارێکی ڕێکخراوەیی کە پێتدراوە بەھۆی ئیشەکەت یان فێرگەکەت. ئەگەر لە ئێستادا ھەژمارت نییە، سەردانیwww.microsoft.com/account  بۆ خۆتۆمار کردنی بێبەرانبەر.

لەسەر پەڕەی سوەیەکانم (My Sways ) کە دوای چوونە ناو دەبێتەوە، کرتە لەسەر دروستکردنی نوێ (Create New ) بکە یان لێی بدە بۆ دەستکردن بە دروستکردنی یەکەم سوەی خۆت.

 

 

 

زانینی چیرۆکی سوەی

چیرۆک (Storyline ) ئەو شوێنەکە کە تۆ تێیدا ناوەڕۆک دەنووسی، زیاد دەکەیت، دەستکاری دەکەیت یان شێوەی دەگۆڕی کە چیرۆکەکەت پێ دەڵێت. ناوەڕۆکەکە بەشێوەیەکی زنجیرەیی ڕێکخراوە لەڕێگەی زیادکردنی کارت، کە ھەر یەکێکیان جۆری ئەو ناوەڕۆکەی لەسەرە کە تۆ دەتەوێت - بۆ نمونە نووسین، وێنە، ڤیدیۆ، تەنانەت بەڵگەنامەی ئۆفیسیش. ڕیزبەندی کارتەکان دەکرێت ڕێک بخرێتەوە ھەر کاتێک بەپێی گونجان لەگەڵ پێویستی خۆت.

 

 

 

 

ناونیشانێک بۆ سوەیەکەت دابنێ

کرتە لەسەر دەقی چوارچێوە ھەڵگری ناونیشان بۆ چیرۆکەکەت دابنێ (Title your Sway)  بکە کە لە یەکەم کارت لەسەر چیرۆکەکە نیشان دەدرێت، و پاشان باسێکی کورت بەڵام واتاداری ئەوەی سوەیەکەت لەبارەی چیەوەیە، بنووسە. کاتێک دواتر سوەی تەواو بووەکەت بەش بکە، ئەم ناونیشانە یەکەم شت دەبێت کە ئەوانی دیکە دەیبینن.

 

 

 

وێنە و نووسین بۆ سوەیەکەت زیاد بکە

بۆ زیادکردنی ناوەڕۆک بۆ سوەیەکەت، وەک نووسین، وێنە، یان ڤیدیۆ کلیک لەسەر ئایکۆنی + بکەی یان لێی بدە لە خوارەوەی ھەر کارتێکی ئامادە. ھەروەھا تۆ دەتوانی ڕاکێشان و دانان (دڕاگ و دڕۆپ) بە نووسین و وێنە بکەی ڕاستەوخۆ بۆ ناو چیرۆکەکەت. (دوودڵ مەبە لە تاقیکردنەوە - تۆ دەتوانی ھەرکاتێک ڕێکخستنی ناوەڕۆکەکەت بگۆڕی و دەستکاری ھەر کارتێک بکەی بەو شێوەی دەتەوێت.)

 

ناوەڕۆک بۆ سوەیەکەت زیاد بکە

 

 

 

تۆ دەتوانی بە ئاسانی بۆ ناوەڕۆکی دیکە بگەڕێی و زیادی بکەی بۆ سوەیەکەت، وەک وێنەیەک کە لە کۆمپیوتەرەکەت یان مۆبایلەکەتدا هەڵگیراوە. ھەروەھا سوەی دەتوانێت لە ئینتەرنێتدا بگەڕێت بۆ پەیوەندارترین ناوەڕۆک، وەک وێنە و ڤیدیۆ دواتر بۆ سوەیەکەتی زیاد بکات. لەسەر ستوونی پێرست، کرتە لەسەر تێهەڵکێشان (Insert) بکە، سەرچاوەی ناوەڕۆکی پەسندکراوی خۆت لە پێرستەکەوە ھەڵبژێرە، و ئنجا ھەر وشەیەک یان دەستەواژەیەکی کلیلی گەڕان زیاد بکە بۆ ناو خانەی سەرچاوەکانی گەڕان Search sources.

 

سەیری سوەیەکەت بکەوە

تۆ دەتوانی بڕوانیە کارەکەت ھەرکاتێک لەکاتی ئیش لەسەر کردن بە کرتەکردن لەسەر تابی دیزاین (Design ). کاتێک دەڕوانیە سوەیەکەت، دەتوانی ببینی کە چۆن لای ئەوانی دیکە دەردەکەوێت کاتێک بڕیار دەدەی دواتر ھاوبەشی پێ بکەی. بۆ ئەزموونکردنی تەواوەتی سوەیەکەت، کرتە لە دوگمەی پێکردن Play  لەبەشی سەرەوەی ستونی پێرست بکە.

 

 

 


بۆ گەڕانەوە بۆ چیرۆکەکەت کە لە نیشاندانی سوەیەکەت تەواو بووی، کرتە لە تابی چیرۆک
Storyline بکە.

شێوازی سوەیەکەت بگۆڕە

سوەی ڕێدەدات کە تیشک بخەیەسەر ئەوەی دەتەوێت بیگەیەنی لە ڕێگەی گرنگیدان بە ڕێکخستنی شێوە، دیزاین و چوارچێوەی ناوەڕۆکەکەت. دەتوانی دیزاینی بنەڕەتی پێشنیارکراوی سوەی بهێڵیەوە، ھی خۆت ھەڵبژێری و بەکاری بێنی و تەنانەت چوارچێوەکەی دەستکاری بکەیت.

 

بۆ ھەڵبژاردنی شێوەی سوەیەکەت، کرتە لەسەر دیزاین Design بکە لە ستوونی پێرست و ئەوجا ستایلەکانStyles  ھەڵبژێرە. بۆ ھەڵبژاردنی دیمەن و شێوازێکی ڕەمەکی بۆ سوەیەکەت هەرکات دەخوازیت، کرتە لەسەر دوگمەی تێکەڵکردنەوەRemix!  بکە تا ئەوەی دیزان و چوارچێوەیەک دەدۆزیەوە کە دڵت دەیخوازێ. دەشتوانی بەشێکی دیاریکراوی شێوازی بەکارھێنراوی ئێستا دەستکاری بکەیت، وەک ڕەنگ، فۆنت، پێکهاتەکان لەڕێگەی کرتەکردن لەسەر دوگمەی سازدان Customize لە پەنجەرەی شێوازەکانStyles .

 

 

ئەگەر ویستت ئەوە ڕێک بخەی کە ئەوانی دیکە چۆن سوەیەکەت ببینن و تێیدا بگەڕێن کاتێک بەشی دەکەیت، ئەوا ئەوە ھەڵبژێرە کە دەبێت ئاخۆ ناوەڕۆکەکەت بەشێوەی ستوونی یان ئاسۆیی یان وەک پێشەشکاییەک دەربکەوێت.

 

سوەی ـەکەت بەش بکە

 

ئامادەی بۆ بەشکردنی سوەی ـەکەت لەگەڵ جیھاندا - یانیش تەنها لەگەڵ کەسانی دیایکرداودا؟ کرتە لەسەر دوگمەی بەشی کردن Share بکە لە ستوونی پێرستی سەرەوە و ئەوجا دیاری بکە کە دەتەوێت چۆن بەشی بکەیت. بژارەکانت بۆ ئەم پێرستە بەپێی جۆری ھەژمارەکەت دەبێت کە بۆ چوونە ناو سوەی بەکارتهێناوە. 

 

 

بۆ سەیرکردنی وردەکاری دیکە ھەموو بژارە بەردەستەکانی بەشکردن، سەیری ئەم بەستەرە بفەرموون، ھاوبەشی بە سوەکەت بکە