شێواز و بەشکردن لە سوەی

گۆڕینی شێواز و دیزاینی سوەی:

1.      کرتە لە ستوونی پێرست لە دیزاین Design  بکە و دواتر ستایلەکان هەڵبژێرە.

2.      ئەو ڕووکارە هەڵبژێرە کە لات پەسەندە.

3.      بۆ دەستکاری کردنی شێوازەکان  Styles کرتە بکە لەسەر دوگمەی (سازدان Customize بکە

بەشێکی دیاریکراوی شێوازی بەکارھێنراوی ئێستا  وەک ڕەنگ، فۆنت، پێکھاتەکان.

بۆ ھەڵبژاردنی دیمەن و شێوازێکی ڕەمەکی بۆ سوەیەکەت لە ھەرکاتێکدا، کرتە  لەسەر دوگمەی تێکەڵکردنەوە Remix  بکە. دیزاین و چوارچێوەی گونجاو بۆ سوەیەکەت دەدۆزیەوە کە دڵپەسەندی تۆیە. 

 


گۆڕینی چوارچێوە

ئەگەر ویستت ئەوە ڕێک بخەی کە ئەوانی دیکە چۆن سوەیەکەت ببینن و تێیدا بگەڕێن کاتێک ھاوبەشیان دەکەیت ئەوا،

1.     کرتە لە ستوونی پێرست بکە و ئەوجا دیزاین هەڵبژێرە.

2.     کرتە لە شێوواز بکە

ئەوە ھەڵبژێرە کە دەبێت ئاخۆ ناوەڕۆکەکەت بەشێوەی ستوونی یان ئاسۆیی یان وەک پێشەشکارییەک دەربکەوێت.

 
 

 

 

        

 


سەیری سوەی ـەکەت بکەوە (پێشاندانی سوەی ـەکەت)

کاتێک دەڕوانیتە سوەی ـەکەت، دەتوانی ببینی کە چۆن لای ئەوانی دیکە دەردەکەوێت کاتێک بڕیار دەدەی دواتر بەشی بکەیت لەگەڵ کەسانی دیکە.

1.     بۆ دیتنی کارەکەت لە کاتی ئیشکردن تێیدا دەتوانیت کرتە لە تابی دیزاین بکە.

2.     کرتە   لەسەر دوگمی پێکردن Play بکە لەبەشی سەرەوەی ستونی پێرست بۆ ئەزموونکردنی تەواوەتی سوەیەکەت. 

 

 

کاتێک نیشاندانی سوەیەکەت تەواو بووی، کرتە لەسەر تابی چیرۆک Storyline بکە بۆ گەڕانەوە بۆ چیرۆکەکەت و بەشی بکە.

لەڕادەبەدەر ئاسانە کە سوەی تەواوبوو بەشی بکەی. خێزان و ھاوڕێکان و ھاوپۆلەکان و ھاوپیشەکان دەتوانن بەرھەمەکانت لەسەر ئینتەرنێت ببینن بەبێ خۆ تۆمار کردن یان چوونەناوە یان داگرتنی ھەر شتێک..

1.      کرتە لەسەر دوگمەی بەشکردن Share بکە.

 

2.       بژاردەیەک دیاری بکە کە دەتەوێت چۆن سوەیەکەت بەش بکەیت

 

 

ھەڵبژاردەکانت بۆ ئەم پێرستە بەپێی جۆری ھەژمارەکەت دەبێت کە بۆ چوونە ناو سوەی بەکارتهێناوە. دەتوانیت ڕێکخستنی تایبەتمەندی بۆ ھەر سوەیەک بگۆڕی ھەرکاتێک ویستت کۆنترۆڵی زیاترت ھەبێت بەسەر بەشکردنەکەدا.