مایکرۆسۆفت دێڵڤ چییە؟

دێڵڤ بەکاربێنە بۆ بەڕێوەبردنی مایکرۆسۆفت 365 و بۆ دۆزینەوە و ڕێکخستنی زانیاریەکانت گەر زۆر جێی سەرنجبن بۆت لە ئێستەدا. دێڵڤ هیچ ڕێپێدانێک ناگۆڕێت، واتا تەنیا ئەو بەڵگانە دەبینیت کە ڕێگەت پێدراوە بیانبینیت. کەسانیکە ناتوانن بەڵگە نهێنیەکانت ببینن.

  

·        بۆ چوونەناو دێڵڤ، دێڵڤ دیاری بکە لە ناو بەرنامەکانی واران ـدا.

·        یان delve.office.com لێبدە لە شوێنی تایبەت بە گەڕانەکە. گەر پێویست بوو لە ڕێگەی هەژماری تایبەت بە ئیشەکەت یان فێرگەکەت بچۆ ژوورەوە.

·         کرتە لەسەر ناو یان وێنەی کەسێک بکە لە هەر شوێنێک بێت لە ناو دێڵڤدا بۆ بینینی ئەو بەڵگانەی کاری لەسەر دەکەن و بۆ فێربوونی زیاتر لەبارەیانەوە.

·         کاتێک بەڵگەیەک دەدۆزیەوە کە پەسندە بەلاتەوە، دەیخەیتە ناو  لیستی بەڵگە خوازراوەکانت بۆ ئەوەی بەئاسانی بگەڕێیەوە سەری لە دواتردا.

·         بگەڕێ لە دوای خەڵک و بەڵگە و دامەزراوەکاندا.

 

دێڵڤ بەکار دێت بۆ

 

§        بۆ پەیوەندیگرتن و هاوکاریکردن لەگەڵ کەسانی دیکەدا.

§        بۆ گەڕان بەدوای کەس و دۆکیومێنتدا.

§        بۆ بینینی ئەو دۆکیومێنتانەی کەسانی دیکە کاری لەسەر دەکەن، و زیاتر فێربوون لێیان.

§        بۆ دۆزینەوە و سازکردنی زانیاریەکانی ناو واران.

§        بۆ پاشەکەوتکردنی دۆکیومێنتی خوازراو بەمەبەستی ئاسانی لە بەکارهێنانەوەی لە دواتردا.

§        بۆ ڕاگرتنی پەیوەندی و ئافراندن لە هەرکوێیەک بیت.

 

چوونەژوور

1.     لە ڕێی تایبەت بە گەڕانەکە office.com دەنووسیت.

2.     لە ناو  ماڵپەڕی مایکرۆسۆفت 365 دا، دەچیتە ئەو شوێنەی کە بەرنامەکانت پێشاندەدات.

 

3.     Delve هەڵدەبژێریت.