- دەچییە سەر بەشی فایەل file دواتریش چاپکردن print هەڵبژێرە. لەلای ڕاست ڕوویەک لە نووسینەکە دەبینین و لە بەشی خوارەوەش کارکردەکانی چاپکردن.
- بۆ بینینی ژمارەی پەڕەکان ئەوا تیرە بچووکەکان لێ بدە، ئەگەریش پەڕەکان بچووک بوون ئەوا نیشانەی نزیککەرەوە zoom لێ بدە.
- ژمارەی پەڕەکان هەڵبژێرە و ناوی چاپکەرەکەش هەڵبژێرە.
- بۆ چاپکردنی هەردوو ڕوو، لە بەشی کارکردەکانی چاپکردن دەتوانیت ڕێکی بخەیت.
- کە ئامادە بوویت، چاپکردن لێ بدە (print)