1. لینکەکە (بەستەرەکە) لەبەشی سەرەوەی گەڕاندا کۆپی بکە.
2. دواتر فایەلی بەرنامەی نووسینەکەت بکەوە، پاشانیش ئەو نووسینە نیشانە بکە کە دەتەوێت ببێت بە بەستەر.
3. ئەم کورتکراوە دابگرە Ctrl+K
4. دواتر لە شوێنی ناونیشان، ناونیشانەکە بلکێنەpaste و دواتر چوونەژوور لێ بدە enter
5. دواتر، ئەگەر ویستت بەستەرەکەت بگۆڕی، کرتەی لای ڕاستی لەسەر بکە و دواتر بچۆ سەر بەشی دەستکاریکردنی سەروبەستەر edit hyperlink
شوێنکەوتنی بەستەرەکان لە کاتی دەستکاریکردن Follow links while editing
لە کاتی دەستکاریکردنی نووسینەکە، کرتە لەسەر بەستەرەکە بکە و پاشانیش دەستکاری بکە.
بۆ شوێنکەوتنی بەستەرێک ئەمە دابگرە Ctrl+Click
کە ویستت شوێنکەوتنی بەستەرەکان بیت، ئەوا بچۆ بەشی فایەل
file - options- advanced
ئینجا بژاردەی Ctrl+Click to follow hyperlink هەڵبژێرە.