نووسین زیاد بکە،
1. کرتەکە لەو شوێنە دابنێ کە دەتەوێ نووسینی بۆ زیاد بکەی.
2. پاشان دەست بە نووسین بکە.
جێگرتنەوەی نووسین
1. ئەو بەشی نووسینە نیشانە بکە کە دەتەوێت جێگەی پێبگریەوە.
2. بۆ گۆڕینی تەنیا وشەیەک، ئەوا دووجار کرتە لەسەر وشەکە بکە.
3. بۆ گۆڕینی ڕستەکە ئەوا هەموو ڕستەکە نیشانە بکە.
ڕێکخستنی نووسین
1. ئەو بەشە نیشانە بکە کە دەتەوێت ڕێکی بخەیت.
2. دواتر ئەم گۆڕانکاریانە بکە: گۆڕینی قەبارە، ڕەنگ، جۆری نووسین، لار و تۆخ.
ڕوو گۆڕین
ئەگەر سەرەبابەتێک هەبوو، ئەم گۆڕانکاریانەت تێدا ئەنجام دابوو وەک گۆڕینی ڕەنگ، قەبارە، شێوازی نووسین .... ویستت سەرەبابەتی دوەمیش بە هەمان شێوە بگۆڕی، سەرەبابەتی یەکەم نیشانە بکە و بچۆ سەر format painter دەبینین کە سەرەبابەتی دوەمیش بە هەمان شێوە دەگۆڕێت.