بەکارهێنانی شێوازەکان Use Styles
1. لە بەشی پەڕەی سەرەکی home بچۆ بەشی دیزاین دواتریش شێوازی نووسین (styles)
2. دواتریش کرتە لەسەر هەر یەکێک لە شێوازەکان بکە، بزانە لەسەر نووسینەکەت چۆنە.
3. پاشان بژارەیەک هەڵبژێرە.
دانانی شێوازە نووسینەکان Apply Themes
1. بچۆ بەشی دیزاین دواتریش شێوازی نووسین (themes )
2. پاشان کرتە لەسەر هەر یەکێک لە شێوازەکان بکە، بزانە لەسەر نووسینەکەت چۆنە.
3. پاشان شێوازێک هەڵبژێرە.
پشکنینی ڕێزمان و ڕێنووس Check spelling and grammar
بەرنامەی وۆرد هێڵی سوور لەژێر وشە نادروستەکان و هێڵی شین لەژێر هەڵە ڕێزمانییەکان دەدات.
1. کرتەی ڕاست لەسەر وشەکە بکە.
2. دواتر بژارە ڕاستەکە هەڵبژێرە کە دەتداتێ.
Find and replace text دۆزینەوە و جێگرتنەوەی نوسین
1. بچۆ بەشی پەڕەی سەرەکی (home) دواتریش جێگرەوە (replace)
2. لە بەشی چی بدۆزێتەوە (what find ) ئەو وشە و گرێیانە دەنووسی، لە بەشی جێگرەوە (replace with) جێیان بگیرێتەوە.
3. دواتریش بەشی دۆزەرەوەی نووسین لێ بدە و هەروەها ئەمانەش ئەنجام بدە:
- جێگرەوە (replace ) بەتەنیا لێ بدە بۆ ئەوەی تەنیا یەک وشە جێی بگرێتەوە لە بەشێکی نووسیندا.
- ئەگەر هەموو جێگرەوە (replace all) لێ بدەی ئەوا هەموو وشەکانی ناو نووسینەکە جێیان دەگیرێتەوە.