دروستکردنی دەق

1.     بەرنامەی وۆرد بکەرەوە، ئەگەریش بەرنامەکەت کرابۆوە، ئەوا بچۆ سەر بەشی فایەل (file) دواتریش بەشی تازە (new).یاخود لە بەشی داڕێژە هەڵبژێرە.

2.     نووسین، هونەرکاری، ڤیدیۆ، وێنە بۆ نوسینەکەت زیاد بکە.

3.     بۆ بابەت بگەڕێ و سەرچاوەی گرنگ بدۆزەرەوە.

4.     بۆ چوونەناو  هەر پەڕەیەکی نووسین لە کۆمپیوتەر، مۆبایلی زیرەک ئەوا گەنجینە بەکاربهێنە.

5.     دەقەکەت لەتەک کەسانی دیکەدا بەش بکە.

6.     نیشاندان و هێڵگە لە بەشی گۆڕانکداری بکە. (track changes)

نووسیارێک دروست بکە

1.  بەرنامەی وۆرد بکەرەوە، ئەگەریش بەرنامەکەت کاربۆوە، ئەوا بچۆ سەر بەشی فایەل (file) دواتریش بەشی تازە (new).

2.  لە چێوەی گەڕاندا ئەو بابەتە بنووسە کە دەتەوێت بۆی بگەڕێی یاخود کارکردەکانی بەشی خوارەوە، هەریەکە لە بازرگانی، کەسەکی، پەروەردە.

 

 

 

 زیادکردن و ڕێکخستنی نووسین

1.  کرتە لەسەر شوینێک دابنێ کە دەتەوێ دەست بە نووسین بکەیت.

2.  بۆ گۆڕێنی تەنیا وشەیەک، دوو جار کرتە لەسەر وشەکە بکە و ئەو وشەیە بنووسە کە دەتەوێ پێی بگۆڕی. ئەگەر ویستت ڕستەیەک بگۆڕی ئەوا هەموو ڕستەکە نیشانە بکە و پاشان بیگۆرە. دەتوانی ئەم گۆڕانانەش بەسەریاندا بهێنی وەک: قەبارە، ڕەنگ. شێوازی نووسین، لار. تۆخکردنەوە یاخود هێڵ بەژێردا هێنان.

زیادکردنی وێنە، شێوەکان، هونەرکاری جوانپۆش SmartArt، هێڵکاری و ...هتد

1.  بەشی تێهەڵکێش نیشانە بکە. (insert).

2.  لە بەشی خشتە (table) چ جۆرە قەبارەکی خشتەت دەوێت هەڵی بژێرە.

3.  لە بەشی وێنەکان (pictures ) وێنەی ناو کۆمپیوتەر یاخود وێنەی سەرهێڵ بهێنە.

4.  لە بەشی شێوەکان (shapes ) ئەو جۆرە شێوە هەڵبژێرە کە دەتەوێت بەکاری بهێنیت.

5.  لە بەشی وێنۆچکە (icons ) ئەو ‌هێمایە بهێنە کە بۆ نووسینەکەت مەبەستە.

6.  لە بەشی مۆدێلە ئەندازەییەکان (3D) ئەو جۆرە شێوە هەڵبژێرە کە دەتەوێت بەکاری بهێنیت.

7.  لە بەشی هونەرکاری جوانپۆش (smart art ) ئەو ‌هونەرکارییە بەکاربهێنەکە بۆ نووسینەکەت مەبەستە. دواتریش ڕازی بوون لێ بدە.

8.  لە بەشی هێڵکاری (chart) ئەو جۆرە هێکارییە هەڵبژێرە کە دەتەوێت بەکاری بهێنیت. دواتریش ڕازی بوون لێ بدە.

 

9.    . لە بەشی دیمەنی ڕووپەل (screenshot ) ئەو جۆرە ڕووپەلە هەڵبژێرە کە دەتەوێت بەکاری بهێنیت. دواتریش ڕازی بوون لێ بدە.

 

دوای هەموو ئەم کارانە، نووسینەکەت لە گەنجینەدا پاشەکەوت بکە.