١- کرتە بکە لە File، دواتر Export، ئینجا Create a video.
٢- هەڵبژاردنی شێوازی نیشاندانێک بۆ ڤیدیۆیەکە.
- Ultra HD (4K): گەورەترین ئەندازەی فایەلەکە و Ultra-high quality (3840 x 2160.
(تەنها لە وەشانە بەرزەکاندا بەردەستە لە پاوەرپۆینتدا).
- Full HD (1080p): قەبارەیەکی گەورەی فایەڵ و چۆنەتی زۆر بەرزە (١٩٢٠ x ٧٢٠).
- HD (720p): قەبارەیەکی مامناوەندی فایەڵ و چۆنەتی مامناوەندی هەیە. (١٢٨٠ x ٧٢٠).
- Standard (480p): بچووکترین قەبارەی فایەڵە و کەمترین چۆنەتی هەیە (٨٥٢ x ٤٨٠).
٣- بڕیار بدە کە دەتەوێت:
- Use Recorded Timings and Narrations
- Don’t Use Recorded Timings and Narrations
٤- لە ناو Seconds spend on each slide box ئەو کاتە دابنێ کە دەتەوێت بۆ هەر سلایدێک بخایەنێت.
٥- کرتە بکە لە Create Video.
٦- ناو و شوێن هەڵبژێرە کە دەتەوێت ڤیدیۆکەی لێ پاشەکەوت بکەی.
٧- لە ناو Save as type دا هەڵی بژێرە کە دەتەوێت چۆن پاشەکەوتی بکەی، ئایا وەکووMPEG-4 Video بێت یان Windows Media Video.
٨- کرتە بکە لە Save.
٩- کەمێک کاتی دەوێت و ئەنجامدانی ڤیدیۆکردنەکە لە بەشی خوارەوەی سلایدەکە دەردەکەوێت کە چەند دەخایەنێت تا تەواو بێت.