تاقیبکەوە!
سایتێکی گروپکاری دروست بکە بۆ ئەوەی لە پەیوەندیدا بیت لەگەڵ خەڵکی، یاخود سایتێکی جڤاکی دروست بکە بۆ ئەوەی فرەوانتر بگەیت بە زۆرترین بینەر لە دەرەوەی شوێنی کارت.
1- لە ماڵپەڕی بڵاوکردنەوەی پەیام لەسەر هێڵ، کرتە لەسەر دروستکردنی سایت بکە.
2- دوو بژارە هەیە بۆ ئەوەی هەڵیبژێریت:
سایتی گروپکاری
- لە هاریکاریدایت لە پرۆژەیەک.
- هەواڵە پەیوەندیدارەکانی گرووپ دەتوانیت بخوێنییەوە.
- دەتوانیت کارەکان بەڕێوە ببەیت و ئاگاداری ساڵنامە بیت.
سایتی کۆمەڵایەتی
- زانیاری و هەواڵەکان بەشێوازێکی بەرفرەوان دەتوانیت بڵاو بکەیەوە.
- دەتوانیت زۆرترین بینەرت هەبێت.
- دەتوانیت خشتە، وێنە و کارکردی نوێ بەکاربهێنیت.
ئێستا باس لە هەنگاوەکانی دروستکردنی سایتی گروپکاری دەکەین
- سەرەتا کرتە لەسەر سایتی گروپکاری بکە.
- ناوی سایتێک بنووسە کە بەردەست بێت.
تێبینی: کاتێک ناوی سایتەکە دەنووسیت مایکرۆسۆفت هەر ئەوە دەکات بە ناونیشانی سایتەکەت هەر کەسێک بیەوێت دەتوانیت لە ڕێگەی ناوی سایتەکەت پەیوەندیت لەگەڵ ببەستێت، لەبەر ئەوە پێویست ناکات ئیمەیڵ دروست بکەیت.
- کورتە باسێک بنووسە سەبارەت بە ئامانجی دروستکردنی سایتەکە.
- دوو بژارە هەیە یەکیان ئایا سایتەکە گشتی بێت یان تایبەتی، تۆ کرتە بکە لەسەر تایبەت.
- دوای ئەوە زمانێک هەڵبژێرە بۆ سایتەکە، کاتێک تەواو بوویت کرتە لەسەر دواتر بکە.
- دەتوانیت ئەندام و خاوەندارەتی بۆ سایتەکەت زیاد بکەیت.
- کرتە بکە لەسەر کۆتایی.