دۆزینەوە هەواڵ و شوێنکەوتنی سایت

 

هەوڵبدە!
 

مایکرۆسۆفت بڵاوکردنەوەی پەیام دەستپێکی لاپەڕە، شوێنی تۆیە بۆ دۆزینەوە سایت، تۆڕی هەمەجۆر، خوێندنەوەی هەواڵەکان و گەڕان بەدوای بابەتدا.

-        هەواڵەکان لە سایتەکانەوە، نیشان دەدرێن کاتێک سەردانی سایتێک دەکەیت و دەتەوێت بینەری بابەتەکان بیت بۆ هەمیشە لەو کاتەی کرتە لەسەر Follow یان بەدواکەوتن دەکەیت.

-        سایتی سەردانیکراو، ئەو بابەت و چالاکییانە نیشان دەدات کەوا پێشتر بینراوە.

-        سایتی پێشنیازکراو، لە ئەنجامی گەڕان دێتە بینین یاخود مایکرۆسۆفت گراف بۆت پێشنیاز دەکات.

تێبینی: پێویستە مایکرۆسۆفت گراف لەلایەن ئەدمینەوە چالاک بکرێت بۆ بینینی بابەتەکان و سایتی پێشنیازکراو.

-        بۆ گەڕان بەدوای فایل، سایت و خەڵک، لە وێنۆچکەی گەڕان ئاماژە بە ناوەکە بدە، ئەوکات دەتوانیت بیکەیتەوە و سەیریان بکەیت.

-        Follow یان بەدواکەوتن، ئەو سایتانە نیشان دەدات کەوا پێشتر بۆی گەڕاویت، وەک سایتی گروپکاریت یان هەر سایتی گروپێک کەوا تۆ لەگەڵی کاردەکەیت. بۆ بەدواکەوتن لە بڵاوکردنەوەی پەیام کرتە لەسەر نیشانەی ئەستێرەکە بکە لە تەنیشت ناوەکە.

-        بینراوی پێشتر، ئەو سایتانە نیشان دەدات کەوا سەردانت کردووە.

-        پاشەکەوت، ئەو بڵاوکراوانەن کەوا پاشەکەوتت کردوون بۆ ئەوەی دواتر بیخوێنیتەوە و سەیریان بکەیت، بۆ ئەم مەبەستە لە ژێرەوەی بابەتەکە هێمای پاشەکەوت داگرە.

-        بەستەری جۆراوجۆر، ئەو سایتانە پێشان دەدات کەوا هەڤاڵەکەت یان دەزگەیەک پەخشی دەکات.