پەژراندنی هێڵگەگۆڕین

بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە:

1.     بەشی پێداچوونەوە Review نیشانە بکە.

                        

2.     ھێڵگەگۆرین track changes ھەڵبژێرە.

3.     ئەو ڕستەیە نیشانە بکە کە دەتەوێ دەستکاری بکەی.

 

بۆ داخستنی ھێڵگەگۆرینەکان

ھەر دەچینەوە بەشی ھێڵگەگۆڕینەکان Track changes دەبینین کە نووسینەکان چی دیکە دەستکاری ناکرێن.

بۆ زانینی ئەوەی چ گۆڕانکاریەکت کردوە

دەچینە بەشیshow markup  دواتر ئەم بژارانەت دەداتێ،

 

 

 

Simple markup  گۆڕانکاریەکانت ھەتا کوێ ھێناوە و بە ڕەنگی سوور دەریدەخات.

 All markup  ھەموو گۆڕانکارییەکانت پێشان دەدات بە ڕەنگی جیاوازەوە.

No markup  ھەموو گۆڕانکاریەکان لادەبات.

 

 Original نووسینەکە دەخاتەوە سەر شێوەی بنەڕەتی خۆی.

 

 

 

Accept  لێ بدە بۆ پەژراندنی گۆڕانکارییەکان.

Reject  لێ بدە بۆ ژێوانبوونەوە لە گۆڕانکارییەکان.

 

 

 

 

 ئەگەر بە هەموو گۆڕانکارییەکان ڕازی بیت، ئەوا هەر لە بەشی پەژراندنaccept  هەڵبژێرە یان بژارەی هەموو گۆڕانکاریەکان دەسەلمێنم هەڵدەبژێریت Accept all changes.

 

 

ئەگەر ویستت ھەر پەیامێک شتێک بسڕیتەوە، لەسەر پەیامەکە کرتەی ڕاست بکە ئەوجا سڕینەوەی پەیام لێ بدە.

دەشتوانی ھەموو پەیامەکان بسڕیەوە لە بەشی review  دواتریش سڕینەوە delete پاشانیش بژارەی سڕینەوەی هەموو پەیامەکان هەڵبژێرە delete all comments