بۆ تێدانانی هونەرکاری نووسین، ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:
١. بەشی insert نیشانە بکە و پاشانیش هونەرکاری نووسین.
٢. جۆری جیاوازی هونەرکاری نووسین هەیە، بە ئارەزووی خۆت هەڵبژێرە.
٣. دواتر چێوەیەکت بۆ دەکاتەوە و دەست بە نوسین بکە
گۆڕینی ڕەنگ:
نووسینی ناو جێوەکە نیشانە بکە بۆ گۆڕین.
دواتر ئەم هەنگاوانە بنێ، لە بەشی فۆرماتی هونەرکاری نووسین، بژارەیtext fill پڕکردنەوەی ناوەوەی نووسین هەیە دەستی لەسەر دابگرە هەمەجۆر ڕەنگ هەیە. وە بژاردەیtext outline و پڕکرنەوەی چێوە دادەگریت، دواتریش ئەو ڕەنگەی کە مەبەستە.
ئەگەر نووسینەکەمان هەبوو، ویستمان هونەرکاری نووسینی تێدا بەکار بهێنین، ئەوا نووسینەکە پێویستە نیشانە بکەی دواتریش دەچیەوە سەر هونەرکاری نووسین (word art) شێوازێک هەڵدەبژێریت.
هەڵبژاردنی ڕەنگدانەوەی نووسین:
بۆ ئەم مەبەستە لە بەشی فۆرماتی هونەرکاری نووسین بژارەی text effect ڕەنگدانەوەکانی نووسین، کە شەش جۆری جیاواز لەخۆ دەگرێت. کرتە لە بەشی دەوەرەی نووسینەکە بکە تاکو ئەنجامەکە ببینی.
خولاندنەوەی نووسین
بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە، پێویستە نووسینەکە نیشانە بکەی و دواتریش لە بەشی سەر نووسینەکە، دەسکێکی شێوە چەماوە هەیە، دەتوانی بەپێی ویستی خۆت گەورە، بچووک، یاخود ڕووەکەی بگۆڕیت.