زیادکردن و ڕێکخستنی نووسین

-        کە نووسینێکت هەبوو ویستت بگۆڕی، ئەوا هەموو نووسینەکە نیشانە بکە و پاشانیش بیگۆڕە.

-        بۆ گۆڕێنی تەنیا وشەیەک، ئەوا دووجار کرتە لەسەر وشەکە بکە و ئەو وشەیە بنووسە کە دەتەوێ پێی بگۆڕی. ئەگەر ویستت ڕستەیەک بگۆڕی ئەوا هەموو ڕستەکە نیشانە بکە و پاشان بیگۆرە. دەتوانی ئەم گۆڕانانەش بەسەریاندا بهێنی وەک: قەبارە، ڕەنگ. شێوازی نووسین، لارکردن. تۆخکردنەوە یاخود هێڵ بەژێرداهێنان.

 

 

لەبەرگرتنەوەی تایبەتمەندی

ئەگەر سەرەبابەتێک هەبوو، ئەم گۆڕانکاریانەت تێدا ئەنجام دابوو وەک گۆڕینی ڕەنگ، قەبارە، شێوازی نوسین .... ویستت سەرەبابەتی دوەمیش بە هەمان شێوە بگۆڕی، سەرەبابەتی یەکەم نیشانە بکە و بچۆ سەر format painterدەبینین کە سەرەبابەتی دوەمیش بە هەمان شێوە دەگۆڕێت.