بۆ هاوبەشیکردنی فایەل و بوخچە folder لە ناو وەندرایڤ ئەم هەنگاوانە جێ بەجێ دەکەین:
§ سەرتا ئەم فایەلە یان ئەم بوخچەیە folder دیاری دەکەین کە دەمانەوێت هاوبەشی پی بکەین
§ دواتر کرتەیەک لەسەر کارکردی share دەکەین کە هێماکەی بەم شێوەیە.
§ دواتر چەند شێوازێکی هاوبەشیکردنمان بۆ دەکرێتەوە کە بەم شێوەیە کە لە وێنەکە ڕوونە، ژمارە بۆ هەر بژاردەیەک دانراوە.
1. ئەمە بەستەرێک دەدات بە دەستەوە کە بۆ هەر کەسێکی بنێریت، یا لە هەر شونێکی دابنێیت دەبێتە دەروازەیەک بۆ گەیشتن بەم فایەلە یان بوخچەیە folder.
2. ئەمە تایبەتە بەو کەسانەی کە لە فێرگەی برادۆست ئەندامن و هەژمارەکەیان سەر بە برادۆستە.
3. ئەم کارکردە تایبەت دەبێت بەو کەسانەی کە پێشتر هاوبەشیکردنی فایەلمان هەبووە لە گەڵیان.
4. ئەمە تایبەتە بە کەسێکی دیاریکراو.
5. بەم کارکردە ڕێگە بە کەسەکە دەدەین کار لە سەر
فایەلەکە بکات.